بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان: ئێران تۆپبارانی سنووری برادۆست دەکات

14-11-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای بۆردوومانکردنی هەریەک لە کۆیە و زڕگوێز، بەیانیی ئەمڕۆ سنووری برادۆستیش تۆپباران دەکرێت. 
 
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئێران لە سنووری برادۆست دەستی بە تۆپباران کردەوە. 
 
وەک بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی، "کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات."    
 
هەر ئەمڕۆ هێرشکرایەوە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە، زڕگوێزیش لە سنووری سلێمانی کرایە ئامانج کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی لەو سنوورەدان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی ئەمریکا لە باکووری سووریا. وێنە: رەنگین شەرۆ - رووداو/ئەرشیڤ

بەرپرسێکی ئەمریکی رەتیدەکاتەوە هێزی وڵاتەکەی لە سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان جێگیر بکرێت

بەرپرسێکی ئەمریکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، واشنتن نایەوێت هێز لە سنووری نێوان رۆژئاوا و باکووری کوردستان جێگیر بکات، چونکە دەکرێت هەبوونی هێزی ئەمریکا لەلایەن "هەندێک گرووپەوە بۆ زیانگەیاندن بە ئاسایش"ی تورکیا بقۆزرێتەوە