دەوام لە زانکۆی سلێمانی رادەگیرێت

14-11-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بۆ کاروباری خوێندکاران دەڵێت، بەهۆی خۆپێشاندانی خوێندکارانەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاردراوە کە لە رۆژی سێشەممە و رۆژانی دواتر، دەوام لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی رابگیرێت. 
 
رۆژی دووشەممە، 14-11-2022، ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی راگرتنی خوێندنی تاوەکو کاتێکی نادیار راگەیاند. ئەحمەد محەممەد، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەنجوومەنی زانکۆ بڕیاری راگرتنی خوێندنی داوە و هۆکارەکەشی گێڕایەوە بۆ ناڕەزایی خوێندکاران.

ناڕەزایی خوێندکاران چەند جۆرێکن، ئەحمەد محەممەد گوتی، بەشێکیان داوای دەرماڵە دەکەن، بەشێکی دیکەی خوێندکارانی ئێواران و پارالێڵن و داوای کەمکردنەوەی کرێی خوێندن دەکەن و بەشێک لەوانیش داوای بەشە ناوخۆیی دەکەن.

ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەمڕۆدا جەختکرایەوە لە پشتیوانی داواکارییە رەواکانی خوێندکار بەتایبەت پێدانی دەرماڵە و پشتیوانیی دارایی بۆیان، لەگەڵ ئەوەشدا لەبەر پاراستنی سەر و گیانی خوێندکاران و ئاسایش و ئارامی زانکۆی سلێمانی و دروستنەبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ لە پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەکۆی دەنگ بڕیاریدرا بە راگرتنی خوێندنی خوێندکاران لە سەرجەم کۆلێژەکان لە رۆژی 15-11-2022 و  و رۆژانی دواتر."

راگرتنی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی دوای ئەوە دێت، ئەمساڵ چەند جارێک خوێندکارانی زانکۆکە بۆ داواکردنی دەرماڵە ناڕەزایی جۆراوجۆریان دەربڕیوە.

لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 152 هەزار خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان هەن، لەو ژمارەیە نزیکەی 113 هەزار خوێندکار وەرگرتنی دەرماڵە دەیانگرێتەوە.

بودجەی پێویست بۆ دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی پێنج ملیار دینارە؛ خوێندکاری نێوشار مانگانە 40 هەزار دینار وەردەگرێت و خوێندکارانی دەرەوەی شاریش 60 هەزار دینار.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی ئەو ڤیدیۆیەی ئاسایش لەبارەی گرووپەکە بڵاویکردەوە.

ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی داعش رادەگەیێنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش لە سلێمانی دەستگیرکردنی "گرووپێکی مەترسیداری داعش" رادەگەیێنێت و دەڵێت، "ویلایەتی کوردستان"ـی هەڵوەشاندووەتەوە و تۆڵەی شەهیدانی قەرەداخ و ناوشوانی کردووەتەوە.