یادی مەلوودە؛ هەولێر دەڕازێندرێتەوە و رێوڕەسمی جیا بەڕێوەدەچێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سبەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ)؛ بەو بۆنەیەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان چەندین رێوڕەسمی جیاواز بەڕێوەدەچن، بەڵام لە هەولێر یادەکە گرنگیی زیاتری پێدەدرێت و شارەکە دەڕازێندرێتەوە.
 
تەیب زرار، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە هەولێر یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) بووە بە کولتوور، خەڵک لە بازاڕ و ماڵەکاندا شیرینی دەبەخشنەوە و یادەکە دەکەنەوە."
 
یادەکە ئەم ساڵ کەوتووەتە 15ی ئەیلوولەوە. بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی هەولێر دەڵێت، سبەی وەکو وەزارەتی ئەوقاف دوو رێوەڕسمی جیایان دەبێت؛ یەکەمیان کاژێر 10:00ی بەیانی لەبەردەم چایخانەی مەچکۆ دەبێت و سەکۆیەک دادەنرێت و چەند بڕگەیەکی تایبەت بە یادەکە بەڕێوەدەچێت. هەروەها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکێش دەکات.
 
تەیب زرار گوتی، رێوەڕەسمی دووەم کاژێر 01:30ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەدەچێت، تێیدا مامۆستایانی ئایینی و خوێندکارانی سەرکەوتووی کۆلێژە ئایینییەکان بەشدار دەبن، بەشێکیان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت.
 
یادی مەولوود بۆ ماوەی مانگێکە، خەڵک لەم ماوەیەدا زیاتر خێر دەکەن و شیرینی دەبەخشنەوە. جیا لە رێوڕەسمە فەرمییەکان، خەڵکی هەولێر گرنگیی زۆر بە مەولوود دەدەن؛ بازاڕەکان دەڕازێننەوە و شیرینی دەبەخشنەوە.
 
ساڵانە لە 12ی رەبیعولئەوەل کە رۆژی لەدایکبوونی محەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا، پێغەمبەری ئیسلامە (د. خ)، موسڵمانان لە سەرانسەری جیهان بە شێوەی جیاواز ئەو یادە دەکەنەوە و رێوڕەسمەکانی مەولوودیش لەنێو کورد بوونەتە شتێکی دانەبڕاو لە کولتووری گەلی کوردستان؛ نزیکەی 800 ساڵە لە هەولێر ئەم یادە دەکرێتەوە، کە جاری یەکەم لەلایەن سوڵتان موزەفەدین کۆکبرییەوە لە شارەکەدا کراوەتەوە.
 
سوڵتان موزەفەرەدین کۆکبری کوڕی زەینەدین عەلی کوچک لە موسڵ لەدایکبووە و 44 ساڵ کاروباری هەولێری بەڕێوەبردووە؛ زاوای سەلاحەدین ئەیوبی بووە و بەیەکەم کەسیش دادەنرێت کە مەولوودی داھێناوە.
 
سوڵتان موزفەرەدین کولتووری مەولوودی بۆ ھەولێر جێھێشت و لە ساڵی 1232 کۆچی دواییکرد و داوایکردبوو لە چیای عەرەفە بە خاکی بسپێرن، بەڵام نەتوانرا وەسیەتەکەی جێبەجێ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مامۆستایەک لە قوتابخانەیەک وانە دەڵێتەوە. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: ئەرشیڤ

سەرپەرشتیاری پەروەردەیی هەڵەبجە: قوتابخانەی 42 گوند پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە

سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێت، قوتابخانەی 42 گوندی سنوورەکە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە. گوتیشی، زۆربەی قوتابخانەکان لە هەڵەبجە دوو دەوامین