رووداو دیجیتاڵ
لە چەند رۆژی داهاتوودا 15 هەزار زەویی کارت لە هەولێر سەنەدی تاپۆیان بۆ دەکرێت. پارێزگاری هەولێر دەڵێت، تائێستا زیاتر لە 71 هەزار زەوی کارت تاپۆ کراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئابی 2024 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی یەکەی گۆڕینی کارت بۆ سەنەد، لە کۆی 96 هەزار زەویی کارت؛ 55 هەزار و 695ـیان لە ماوەکانی رابردوودا کراون بە سەنەد، لە چەند رۆژی داهاتووشدا 15 هەزار و 432 زەوی دیکەش لە کارتەوە دەکرێنە سەنەدی تاپۆ."
گوتیشی، "ئەو 15 هەزار کارتەی کراون، سەنەدی تاپۆیان بۆ دەکرێت؛ زەویی بەشێک لە نەخشەی کەرتی 42 بەشی سێبیران و گەڕەکی ژین لە دارەتوون، کە لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا وێنەی تۆمارکردنیان تەواو دەبێت."
وەزارەتی شارەوانی دەڵێت، دوایین ئەو زەوییانەی لە کارتەوە کراون بە سەنەد ئەمانە بوون:
4,332 کارت لە گوندی کۆری
1,800 کارت لە گڕەسۆری نوێ لە ناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
1,600 کارت لە کانی قرژاڵە
1,100 کارت لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە
600 کارت لە قەرەچناگە لە ناو نەخشەی کەرتی باغەمرەی شەهاب
590 كارت لە عەرەب كەندی
220 كارت لە كەرتی 92ـی شاوێس
لە 18ی تشرینی یەکەمی 2023 عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی ئەوکاتی شارەوانیی هەولێر گوتی، "لەنێوان ساڵانی 2010 تاوەکو 2019؛ نزیکەی 148 هەزار پارچە زەوی بەشێوەی کارت بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشکراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ