تورکیا گیانلەدەستدانی چوار گەریلا و پەکەکەش کوشتنی دوو سەربازی تورکیای راگەیاند

14-07-2024
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی چوار گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند. هەپەگەش دەڵێت، دوو سەربازی سوپای تورکیای کوشتووە و سەربازێکی دیکەشی بریندار کردووە. 
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ـی تەممووزی 2024، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانی چوار گەریلای پەکەکە و دەستبەسەر داگرتنی بڕێک چەک و کەرەستەی دیکەی سەربازیی گەریلاکانی لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک راگەیاند. 
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەتەوە کە تێیدا هەندێک چەک دەبیندرێن کە گوایە وێنەی ئەو چەکانەن دەستیان بەسەردا گیراوە. 
 
رۆژی 12ـی مانگ، ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، لەسەر رێگەیەکی سەرەکیی سنووری ئامێدی بۆسەیەکیان بۆ کاروانێکی سەربازیی سوپای تورکیا داناوە و لە ئەنجامدا دوو سەربازیان کوشتوون و سەربازێکی دیکەشیان بریندار کردووە. 
 
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ و لە بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکرد.
 
بەڵام چەند هەفتەیەکە شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوو هێز لە سنووری ئامێدی زیاتر بووە. 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.