رووداو- هەڵەبجە
ناوچەی شارەزوور لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵیە و ساڵانە بەرهەمێکی زۆری هەیە، بەڵام ئەمساڵ جووتیارانی شارەزوور گلەییەکی زۆریان هەیە و دەڵێن، بەهۆی بێ بازاڕی بەرهەمەکانیان و کەمی نرخەکانیان لە بازاڕدا، بەرهەمەکانیان کۆ نەکردووتەوە و رەنجی ئەمساڵیان بەبا رۆشتووە.
ئه‌حمه‌د عەبدوڵڵا کە جووتیارێکی شارەزوورییە ، 50 دۆنم زه‌وى كشتو‌كاڵى به په‌تاته چاندووه، به‌ڵام ته‌نها 25 دۆنمى په‌تاته‌كه‌ى كۆكردووه‌ته‌وه و بردويهته بازاڕ ، ئەو دەڵێت: "وه‌زير به‌ڵێنيدا كه بينرێت بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات ئێمه‌ش بۆيه ئه‌وه‌نده په‌تاته‌مان چاند، ئێستا نيوهيمان هه‌ڵكه‌ند، نيوه‌كه‌ى به‌شى كرێكاره‌كانى نه‌كرد، بۆيه بڕيارماندا بهجێيبهێڵين ئاژه‌ڵه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه بيخۆن له‌وه‌باشتره كه ههڵيبكهنين، يه‌ك شه‌به‌كه په‌تاته له عه‌لوه 750 بۆ 1250 دینار ده‌كات، كرێكار يه‌ك شه‌به‌كه به 1000 دينار هه‌ڵده‌كه‌نێت، ئيتر ئه‌بێت سووده‌كه‌ى بۆ ئێمه چى بێت".
ژماره‌يه‌ك له جووتيارانى شاره‌زوور به‌روبوومه كشتوكاڵيیهكانيان كۆنهكردووهتهوه و ده‌ڵێن ره‌نجمان با بردى.
ئه‌و جووتيارانهشى كه به‌رهه‌مه كشتوكاڵيیهكانيان ده‌هێنن بۆ عه‌لوه‌كان ، له نرخه‌كان رازى نين، له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌كێكيان گفتوگۆ ده‌كه‌يت دنيايه‌ك گلهىی هه‌يه.
فازڵ محه‌مه‌د ، جووتیارێکی دیکەی خەڵکی شارەزوور بە رووداوی راگەیاند: "تا ئێستا هيچ بهروبوومێكمان پاره ناكات ، مهجبوورين هيچ ئيشێكى ديكه‌مان نيه، ئێمه به‌و ئومێده‌وه كارده‌كه‌ين ئه‌ڵێين به‌شكوم ئه‌مساڵ نا ساڵێكى ديكه پاره بكات ، به‌ڵام ساڵ له ساڵ نرخه‌كه‌ى داده‌به‌زێت".
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ چه‌ندين كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ى ساز كردووه بۆ ئه‌وه‌ى گرنگى به به‌رهه‌مى خۆماڵى بدرێت، به‌ڵام ده‌ڵێن ئه‌م بابه‌ته پێويستى به پلانێكى فراوان هه‌يه ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران بۆ خۆى سه‌رپه‌رشتى بكات.
نه‌جمه‌دين عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى باخدارى له كشتو‌كاڵى هه‌ڵه‌بجه بە رووداوی راگەیاند: "ده‌رباره‌ى پلانى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى په‌تاته بڕواناكه‌م وڵاتانى دراوسێ رێگه بده‌ن چوونه ناوه‌وه‌ى ئه‌م به‌روبوومه بۆ وڵاته‌كه‌يان ، چونكه كاتى پێگهيشتنيان يه‌ك كاته ، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ به ته‌نیا به خۆى ناكرێت ده‌بێت پلانێكى گشتگيرمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى په‌يوه‌ستن به‌م بواره‌وه".
له باشوورى كوردستان لەكاتى پێگه‌يشتنى به‌روبوومه‌كان به يه‌كجار ده‌خرێنه بازاڕه‌وه و نرخێكى كه‌م ده‌كه‌ن ، ژماره‌ى ساردخانه‌كان ئه‌وه‌نده زۆر نين كه به‌رهه‌مه كشتوكاڵيیهكانى تيادا هه‌ڵبگيرێت ، كارگه پيشهسازیيهكانيش هێنده زۆر نين به‌رهه‌مه كشتوكاڵیيه‌كان وه‌ك مادده‌ى خاو به‌كاربهێنن".
ژماره‌يه‌ك له جووتيارانى ده‌شتى شاره‌زوور بڕياريانداوه به‌روبوومه كشتوكاڵيیهكانيان كۆنه‌كه‌نه‌وه و له زه‌ويه كشتوكاڵيیهكانيان بهجێيبهێڵن. ئەوان ده‌ڵێن ئه‌و به‌روبوومانه كه كۆده‌كه‌ينه‌وه و دهيانبهين بۆ عه‌لوه‌كان ، هێنده پاره‌مان بۆ ناكات كه حه‌قى كرێكاره‌كان و كرێى گواستنه‌وه‌ى پێبده‌ين ، ئه‌وه هه‌ر باس له حه‌قى ماندوو بوونى خۆمان ناكه‌ين
پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



