هاونیشتمانییەکی سۆران بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

14-06-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
 
رووداو - سۆران

هاونیشتمانییەکی گوندی سرێشمەی سنووری شارۆچکەی خەلیفان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئەندام جەبار، پەیامنێری رووداو کەوتووە، هاونیشتمانییەکە دوو شەو پێش ئێستا سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتیی کردووە لە سۆران و دوای شەوێک مانەوە رەوانەی هەولێر کراوە.
 
کاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، پشکنینەکان دەریانخستووە کە ئەو هاونیشتمانییە بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.
 
هاونیشتمانییەکەی گوندی سرێشمە ناوی مستەفا محەممەدە و تەمەنی لەنێوانی 40 بۆ 50 ساڵدایە.
 
لە ماوەی ئەمساڵدا ئەوە دووەمین حاڵەتی مردنە بە تای خوێنبەربوون لە سنووری سۆران.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی باوک و کوڕەکە

باوکێکی کورد 3 ساڵە کوڕەکەی لە ئەڵمانیا بێسەروشوێنە: دڵمان خۆش بکەن، خوا دڵتان خۆش بکات

ئەمڕۆژانە یەکێک لەو پەیامانەی بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا هاتبوو، لە باوکێکی پەرۆش و نیگەرانی کوردەوە بوو لە شاری تارانی پایتەختی ئێران، کە سێ ساڵە کوڕەکەی لە دیاسپۆرا بێسەروشوێنە