رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە پیرۆزبایی لە "خەڵکی تێکۆشەر، قوربانیدەر و ستەملێکراو"ـی هەڵەبجە دەکات و دەڵێت: ئەمە کەمترین پاداشتە.
رۆژی دووشەممە، 14ـی نیسان، حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بۆ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی رایگەیاندووە: "لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت و بودجەی تایبەت بۆ زیاتر ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە تەرخان بکرێت."
هەروەها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دەڵێت: "هیوادارم تەواوکردنی رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، ببێتە دەستپێکێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی ئەم پارێزگایە."
"لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە پەیوەندیی بەردەوامدا دەبین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی شایستە، خزمەتی ئەو دەڤەرە بکرێت." مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا وای گوت.
بەگوێرەی پەیامەکە، "حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە خۆی بە قەرزاری قوربانیدانەکانی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدە سەربەرزەکانمان دەزانێت، بەردەوام دەبێت لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە خەڵکی پارێزگەی هەڵەبجە و هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان."
ئەمڕۆ، 14ـی نیسان پەرلەمانی عێراق دەنگی دا لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، بەوەش هەڵەبجە بووە 19مین پارێزگای عێراق
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ