رووداو ناوی بژمێرەکانی سەرژمێری بڵاودەکاتەوە

13-11-2024
مالیک محەممەد
نیشانەکردن سەرژمێری 2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ناوی هەموو بژمێرانی سەرژمێری راگەیاند و وابڕیارە سبەی دەست بە راهێنان بکەن.

رۆژی چوارشەممە، 13ـی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "نزیکەی 61 هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگا بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە هەرێمی کوردستان فۆرمی بژمێریان پڕ کردبووەوە، لەم ژمارەیەش زیاتر لە 19 هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەڕاوەتەوە."
 
وەزارەتی پلاندانان دەڵێت: "دەستنیشانکردنی بژمێرەکان لەسەر بنەمای پێداویستی، شوێنی جوگرافی، قەرەباڵخی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند بووە."
 
وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات، "رێگە زانستییەکانی (Random Selection)  و رێگەی ئەلگۆریسمی LCG بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان."
 
بە گوێرەی وەزارەتی پلاندانان، ئەو ناوانەی کە دەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن:
 
لەپارێزگای هەولێر: 7 هەزار و 487 کارمەند
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: هەزار و 180 کارمەند
پارێزگای سلیمانی: 4 هەزار و 635 کارمەند
ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین: هەزار و 304 کارمەند
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 869 کارمەند
پارێزگای دهۆک: دوو هەزار و 906 کارمەند
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 706 کارمەند
 
 
وەزارەتی پلاندانان داوا لە ئەو کارمەندانە دەکات کە ناوەکانیان گەڕاوەتەوە، "دەستبەجێ پەیوەندی بە شوێنەکانیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی دیاریکراودا لە هۆڵەکانی راهێنان ئامادەبن، لە ئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچوویەکی دیکە پر دەکرێتەوە."
 
رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2024 دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، ماڵپەڕی پێشکێشکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی رادەگەیێنن و لە رۆژانی 6 و 7 و 8ی ئەم مانگە کارا دەکرێت، ئەوەش بۆ پێشکێشکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنی، بەپێی سنووری نیشتەجێبوون لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند.
 
بڕیارە لە 20-11-2024 سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێت.
 
پرۆسەی ژمارەلێدان و گەمارۆسازیی سەرژمێریی گشتی لە عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 1ی تشرینی دووەم بەردەوام بوو. لە هەرێمی کوردستانیش لە 01-10-2024 دەستیپێکرد.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

21-11-2024 2

وێنە؛ لە کەمپەکانی کوردستان سەرژمێری بۆ ئاوارەکانی عێراق دەکرێت

بەشێک لە ئاوارەکانی عێراق لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان ناوەکانیان لە سەرژمێری تۆمارکرا و بەشێکیشیان گەڕانەوە زێدی خۆیان. ئەمانە وێنەی کەمپی بەحرکەن لە هەولێر، بژمێرەکان خەریکن ناوەکانیان تۆمار دەکەن.