29 Photos
رووداو- رۆژهەڵاتی کوردستان
ماڵی هێمنی موکریانی ، شاعیری کورد دەکەوێتە کۆڵانی بەهمەنی، لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
هێمن موکریانی کە بە مام هێمن ناسراوە، تاوەکو کۆتایی ژیانی لەو ماڵەدا ژیاوە. ئێستا شارەوانی مەهاباد، لە ماڵباتەکەی کڕیویەتییەوە و وەک مۆزەخانەیەک بۆ ئەرشیڤکردن و نمایشکردنی دەستنووس و کەلوپەلەکانی مامۆستا هێمنی موکریانی و مام هەژار تەرخانی کردووە.