سەعدی پیرە: یەکێتی مافی خۆی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی پەرلەمان وەردەگرێتەوە

13-06-2017
عوبه‌ید ره‌شاڤایی
سەعدی پیرە: یەکێتی مافی خۆی لەم دەستەی سەرۆکایەتییە وەردەگرێتەوە
سەعدی پیرە: یەکێتی مافی خۆی لەم دەستەی سەرۆکایەتییە وەردەگرێتەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی بڕیاردرا بەمنزیکانە پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە. "پەیامی کۆبوونەوەکەشمان بەگۆڕان راگەیاندووە".

سەعدی ئەحمەد پیرە گوتیشی "ئەم دەستەی سەرۆکایەتییەی پەرلەمان سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات و لە یەکەم دانیشتنی ئاسایی پەرلەماندا، دەستەی سەرۆکایەتیی دەست لەکاردەکێشێتەوە".

سەعدی پیرە گوتیشی "گۆڕان وەکجاران پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرێتەوە و وەزیرەکانی گۆڕانیش دەستبەکاردەبنەوە".

سەعدی پیرە دەڵێت "یەکێتی لە دەستەی سەرۆکایەتیی نوێی پەرلەماندا مافی خۆی وەردەگرێت، چونکە جاری پێشوو مافی خۆی وەرنەگرتبوو".

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند "ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەماندا لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتی، پێمانڕاگەیاندوون، یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەو دەستەیەی ئێستا بەڕێوەبچێت گشتپرسی لەسەرووی هەموو کێشەکانەوەیە".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە