یەکێک لەو دوو برایەی لە قەندیل هەڵدێرا 10 رۆژە منداڵێکی لەدایکبووە

12-12-2022
بەختیار قادر
بەختیار قادر
ئەو دوو برایەی لە قەندیل هەڵدێراون
ئەو دوو برایەی لە قەندیل هەڵدێراون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوو برا لە بناری قەندیل بوونە قوربانی دەستی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران. سەرباز ئیبراهیم تەمەنی 38 ساڵە و چوار منداڵی دوای خۆی جێهێشتن؛ کامەرانی برایشی چوار ساڵ بچووکترە، ئەویشیان چوار منداڵی هەن و بچووکەکەیان 10 رۆژە لەدایکبووە. 
 
درەنگانی شەوی رابردوو بە مەبەستی هێنانی مەڕ و ماڵات ئەو دوو برایە چوونەتە ناوچەی سنووری گۆڕ تێسووی بناری قەندیلی سەنگەسەر. پاسدار دەیاندەنە بەر دەستڕێژی گولـلە و کامەران لە شاخ هەڵدەدێردرێت و سەربازی براشی بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی خۆی دەکاتە قوربانی. 
 
محەممەد عەبدوڵڵا، کەسوکاری قوربانییەکانە و دەڵێت: هێزەکانی ئێران تەقەیان لێکردوون لە ئاکامدا ئەوانە هەڵاتوون، کامەران هەڵدێراوە دوایش سەرباز بەدوایدا دەچێت، بەداخەوە ئەویش هەڵدەدێرێت. سێ کەس بوون ئەوەی دیکە تەلەفۆنی کرد و گوتی، هەردووکیان هەڵدێراون و پێ دەچێت هیچ کامیان نەمابن. 
 
گۆڕ تێسوو دوو تاوەکو سێ کیلۆمەتر لە قەڵا سەربازییەکانی ئێران دوورە، دوو براکە نزیکەی 150 سەرمەڕیان پێبووە و پاسدار دەستی بەسەردا گرتوون. دادپزیشکی پشتڕاستیکردەوە کە گولـلەیان بەرکەوتووە و لە شاخ هەڵدێراون. 
 
ئەمساڵ لە نێوان پشدەر و سەردەشت، ئەمە رووداوی سێیەمە کە بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی دەروازەی سەرزێڕ.

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری دهۆک داخرا

بەهۆی بەفربارینەوە دەروازەی سەرزێڕ لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک لەنێوان هەرێمی کوردستان و باکووری کوردستان داخرا. بەڕێوەبەری دەروازەکە دەڵێ، تاوەکو سبەی بە داخراوی دەمێنێتەوە و ئەگەر کەشوهەوا ئاسایی بووەوە، ئەو کاتە بڕیاری کردنەوەی دەدەن.