فڕۆکەیەکی جەنگیی تورکیا لە ئامەد کەوتەخوارەوە

12-12-2016
محەممەد ئیسماعیل
شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە
شوێنی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە
نیشانەکردن ئامەد
A+ A-

رووداو - ئامەد

فڕۆکەیەکی ئێف 16ی هێزی ئاسمانی توركیا لە كاتی نیشتنەوەدا لە ئامەد کەوتە خوارەوە.

فڕۆکەكە لە جۆری Cیە، لە بنکەی فڕۆکەوانی ئامەدەوە بەمەبەستی مەشق هەستاوە، بەڵام پاش ماوەیەک کەوتووەتە خوارەوە. 

فڕۆکەوانەکە بەر لە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەڕێگەی پەڕەشوتەوە خۆی هەڵداوە و رزگاری بووە، دواتریش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە ئامەد.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت "فڕۆکەکە لەکاتێکدا هەوڵیداوە بنیشێتەوە کەوتووەتە خوارەوە و بارودۆخی تەندروستی فڕۆکەوانەکە جێگیرە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە