قایمقامی چەمچەماڵ: فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 39 خاوەنی موەلیدە دەرچوو

12-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 39 خاوەن موەلیدە دەرچووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی تشرینی دووەم رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەو خاوەن موەلیدانە دەرکرا، بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئێوارە پابەندنەبوون بە پێدانی کاژێرەکانی کارەبا."
 
قایمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، "خاوەنی موەلیدەکانی چەمچەماڵ ئێوارەی ئەمڕۆ کارەبایان بۆ ماوەی کاژێرێک لە قەزای چەمچەماڵ کوژاندەوە؛ بۆیە قایمقامیەتی چەمچەماڵ بە بڕیاری دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 39 خاوەن موەلیدە دەرکرد."
 
رەمک رەمەزان باسی لەوەش کرد، "لەگەڵ پۆلیسی چەمچەماڵ لەسەر هێڵین. ئەمشەو هەموویان دەستگیر دەکرێن."
 
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ زیاتر لە 80 موەلیدەی تایبەت هەن و رۆژانە بەپێی وەرز و بەرنامەی کارەبای نیشتمانی، کارەبا دابین دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.