زانکۆی کۆیە: دەستپێشخەریی زانکۆی سەوزمان بردووەتە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا

12-11-2024
سۆران حوسێن
د. محەممەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە
د. محەممەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە
نیشانەکردن کۆپ29
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی زانکۆی کۆیە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان بەشدارە. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، پڕۆژەیەکیان هەیە کە دەیانەوێت ئامرازەکانی گواستنەوە لە سووتەمەنییەوە بگۆڕن بۆ وزەی پاک و، هەوڵ دەدەن پاڵپشتیی دارایی بۆ بەدەستبهێنن.
 
د. محەممەد حەسیب، سەرۆکی زانکۆی کۆیە کە لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا لە باکوو بەشدارە، میوانی بووڵتەنی کاژێر 14:00ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و گوتی، بۆ کۆنفرانسەکە دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"یان لەگەڵ خۆیان بردووە و لەوێ گفتوگۆی لەسەر دەکەن.
 
لەبارەی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز، سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی، "تەنیا زیادکردنی سەوزایی نییە و کۆمەڵێک رێکاری زۆر گرنگ لەخۆدەگرێت، وەکو بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوە بە وزەی پاک، لەوانەش پاسی کارەبایی، سکۆتەر، پایسکیل و گۆڕینی سیستمی ساردی و گەرمی لە بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بۆ وزەی پاک."
 
وەکو د. محەممەد حەسیب ئاماژەی پێدا، ئەوان لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوادا کار لەسەر ئەوە دەکەن، بتوانن پاڵپشتیی دارایی بۆ پڕۆژەکەیان بەدەستبخەن، "لێرە پڕۆژەکەمان بە بەشدارانی کۆنفرانسەکە دەناسێنین. ئەمە بۆ ئێمە دەرفەتێکی زۆر گرنگە."
 
شاندەکەی زانکۆی کۆیە پڕۆژەکەیان بە کیو ئاڕ کۆد لەسەر کاخەزێک چاپ کردووە، تێیدا وردەکارییەکەی هەیە و پێشکێشی ئەندامانی کۆنفرانسەکەی دەکەن. سەرۆکی زانکۆکە دەڵێت، "لەو رێگەیەوە دەمانەوێت لەگەڵ زانکۆکانی دیکەی جیهان، رێکخراوەکان و لایەنەکانی دیکەش پەیوەندی دروستبکەین."
 
بە گوتەی د. محەممەد حەسیب، لەگەڵ هەر کەس و لایەنێک پڕۆژەکەیان تاوتوێ کردووە "بە بایەخ"ەوە لێیان روانیوە.
 
لەبارەی ژمارەی ئەو خوێندکارانەی لە زانکۆکەیان وەرگیراون بۆ خوێندنی ساڵی 2024-2025، سەرۆکی زانکۆی کۆیە گوتی، 2389 خوێندکار بۆ قۆناخی یەکەم وەرگیراون. ئەوەشی خستەڕوو، پڕۆژەکەیان جێبەجێ بکرێت سوودی بۆ تەواوی خوێندکارانی زانکۆکە و هەموو هەرێمی کوردستانیش دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمێکی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان لەکاتی تۆمارکردنی زانیارییەکان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

ئەو کەسانەی لە دوو شوێن لە سەرژمێری دا تۆمار دەکرێن کامیان هەژمار دەکرێت؟

رێوشوێنەکانی سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامن. سەرپەرشتیارێکی بژمێران داوا دەکات، هیچ کەسێک لە دوو شار خۆی تۆمار نەکات. بەرپرسێکی لیژنەی سەرژمێریش دەڵێت، کام فۆڕمە دروست پڕکرابێتەوە، ئەوە هەژمار دەکرێت.