کۆمیسیۆن: 26 سەرپێچی و 39 سکاڵا تۆمارکراون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دێسکی هەڵبژاردن
نیشانەکردن هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

17 رۆژە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق دەڵێ "تاوەکو ئێستا 39 سکاڵا وەرگیراون."
 
شەممە (12-10-2024) جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا 26 سەرپێچی لەلایەن لیژنە لاوەکییەکانەوە گەیشتووەتە لیژنەی ناوەندیی کۆمیسیۆن و دوای هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریان لەسەر دەدات.
 
جومانە غەلای گوتیشی "تاوەکو ئێستا 39 سکاڵاش لەسەر پێشێلکاری تۆمارکراون."
 
کۆمیسیۆن لە شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی ژمارەیەک لیژنەی سەرەکی و لاوەکیی پێکهێناوە بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و تۆمارکردنی سەرپێچییەکان، هاووڵاتییان و بەربژێر و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن سکاڵا تۆماربکەن، هەروەها لیژنەکانیش لەچوارچێوەی بانگەشەدا سەرپێچیی بەربژێر و لایەنەکان تۆمار دەکەن.
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆن روونیکردەوە "لە زۆربەی سەرپێچییەکاندا لەلایەن لیژنەکانمانەوە بەربژێران ئاگاداردەکرێنەوە تاوەکو سەرپێچییەکانیان لابەرن، بەدەنگەوەهاتن لەلایەن بەربژێرانەوە هەیە و سەرپێچییەکانیان لادەبەن، بۆیە زۆربەی جار سەرپێچییەکان نابنە سکاڵا و چارەسەر دەکرێن." 
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 25-9-2024 دەستیپێکرد و رۆژی 15-10-2024 واتە دوای حەوت رۆژی دیکە کۆتایی دێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لەکاتی بانگەشەی حیزبەکەیان لە دهۆک

نێچیرڤان بارزانی: لەگەڵ کاک مەسرور باسی پلانی چوار ساڵی داهاتوومان کرد

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کورستان، لە گوتارێکدا لە دهۆک رایگەیاند ئامانجی پارتی ئەوەیە لە قۆناخی داهاتوو، هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە قۆناخێکی پێشکەوتووتر و سەرکەوتووتر، گوتیشی ئێستا ناوچەکە بە دۆخێکی ئاڵۆز تێدەپەڕێت، هەربۆیە "پێویستمان بە سەرکردایەتیی بەهێز هەیە، کە ئەویش پارتییە."