رووداو - هەولێر
بە بەشداری نوێنەری ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و كونسوڵی ئێران لە هەولێر، عاشوورایەكی جیاواز لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
نەبەرد حوسێن، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، مەراسیمی ئەمساڵی عاشوورا جیاوازبوو، چونكە جگە لە دانیشتووانی شیعە مەزهەبی هەولێر و دەوروبەری، نوێنەری خامنەیی و ژمارەیەك لە ئاوارەكانی موسڵ و دەوروبەری و، كوردانی شەبەكیش بەشداری مەراسیمەكە بوون.



