بەڕێوەبەری كەناڵی زاگرۆس دەست لەكار دەكێشێتەوە

13-10-2013
شیفا گەردی
شیفا گەردی
نیشانەکردن نیاز لاجانی، زاگرۆس
A+ A-
رووداو- هەولێر

نیاز لاجانی، بەڕێوبەری کەناڵی ئاسمانی زاگرۆس تیڤی دەست لەكار دەكێشێتەوەو سەبارەت بە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەشی رایدەگەیەنێت: "هۆکار زۆرن، بەڵام کەی کاتی هات بۆ رای گشتی ئاشکرایان دەكەم".

نیاز لاجانی  بە (رووداو)ی راگەیاند:" نامەی دەست لە کار کێشانەوەم داوەتە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی و سەرۆک و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان".

د. نیاز لاجانی، كوڕی محه‌مه‌دی مه‌لا قادر، ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانە، له‌ ساڵی 2006 ه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسه و ‌كه‌ناڵەكەش لە ساڵی 2005 دامه‌زراوه.

سەبارەت بە هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەکەشی، لاجانی گوتی:" هۆکار زۆرن، بەلام کەی کاتی هات ئاشکرایان دەکەم".  گوتیشی:"لەم رۆژانە سەردانی دەرەوەی وڵات دەکەم بەمەبەستی چارەسەری نەخۆشی، چاوەرێ دەکەم لەو چەند رۆژەی داهاتوو نامەی دەست لەکارکێشانەوەم قبول بکرێت".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە