رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەوڵی دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن و هەڕەشە لە سەرمایەدارێک فەرمانی دەستگیرکردنی دەرکراوە و بڕیاری دەستگرتن بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوازراوەی دراوە.
لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی "تەقە لە هاووڵاتی ئەحمەد کامیل فەقێ، سەرمایەدار کرا و بریندار کرا"، تۆمەتبارێکی سەرەکی و تەقەکەر "ئەحمەد عەبدولڕەزاق عەلی" دەستگیرکرا، ئەویش دانی بە تاوانەکەدا ناوە و "دەرکەوت تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی ئومێد کەمال هاوکاریی کردووە، کە هاوپیشەیەتی و هەردووکیان پێشمەرگەن لای دێرین ئەحمەد محەممەد، ناسراو بە کوێخا دێرین."
ئەحمەد عەبدولڕەزاق عەلی، کە ئاسایشی سلێمانی بە تۆمەتباری سەرەکی ناساندوویەتی، بەپێی مادەی 405 - 31ی یاسای سزادانی عێراقی، دەستگیرکرا.
بەپێی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 05-02-2024 تۆمەتبار ئومێد کەمال کە هاوکاریی ئەحمەد عەبدولڕەزاق عەلی کردووە، دەستگیرکراوە؛ ئەو دوو کەسەش، "بە فەرمانی کوێخا دێرین عوزێری تاوانەکەیان کردووە."
کاژێر 12:10 خوولەکی شەوی 29 لەسەر 30-01-2024 لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلی بەردەم (یانەی کۆمەڵایەتیی سلێمانی) تەقە لە هاووڵاتی ئەحمەد کامیل فەقێ، سەرمایەدار کرا و بەهۆیەوە بریندار بوو؛ دوای رەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی هێزەکانی سلێمانی دەستیپێکردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتووە، لە چەند رۆژی رابردوودا، کوێخا دێرین عوزێری لە سلێمانی هەڕەشەی لە چەند سەرمایەدارێک کردووە و داوای سەرانەی لێکردوون، دوای ئەوەی ئەو سەرمایەدارانە ئامادە نەبوون سەرانەی پێبدەن، چونکە یەکەمجاری نەبووە، کوڕی یەکێک لە سەرمایەدارانی لە گەڕەکی عەقاریی سلێمانی بە فیشەک بریندار کردووە.
پێشتر سەرچاوەیەکی باڵای هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، بە تۆمەتی وەرگرتنی سەرانە لە سەرمایەدار و تەقەکردن و بریندارکردنی کوڕی سەرمایەدارێک، بە فەرمانی دادوەر چوون بۆ دەستگیرکردنی کوێخا دێرین عوزێری، بەڵام تاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراوە و خۆی شاردووەتەوە.
کوێخا دێرین فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە بەپێی مادەی 405 - 31ی یاسای سزادانی عێراقی، کێشەکەشی وەکو ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، لەسەر داواکردنی سەرانە و پارە وەرگرتن و هەڕەشە بووە لە سەرمایەدارێکی سلێمانی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا دادوەر بڕیاریداوە دەست بگیرێت بەسەر ماڵ و سامانی گوازراوە و نەگوزراوەی تۆمەتبار دێرین ئەحمەد و رووخاندنی سەرجەم ئەو ماڵ و شوێنانەی کە بە زیادەڕۆیی کرابوونە سەر موڵکی گشتی.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ