ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای چاکسازی پەسندکرد

11-12-2019
نیشانەکردن پرۆژەیاسای چاکسازی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبووەوە. بەکۆی دەنگ پرۆژەیاسای چاکسازی پەسند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی رەشنووسی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین و مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان - عێراق کرا کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
 
بەپێی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا، چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە هەنگاوەکانی داهاتوودا گشت کەرتەکان دەگرێتەوە، "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پرۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان". 
 
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد "پرۆژەکە هی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شایستە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت". 
 
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دوای گفتوگۆکردنێکی چڕ و بەرفراون لەسەر بڕگەکانی پرۆژەیاساکە و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاریی، ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پرۆژە یاساکەی پەسندکرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.

 

سەنگەر عەبدولڕەحمان وردەکاری یاسای چاکسازی و ناکۆکییەکانی نێوان حکومەت و پەرلەمان و پارتی و یەکێتی لەبارەی یاساکەوە باسدەکات:
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.