ئەتڵەس گڵۆباڵ داشکاندن لە نرخەکانی دەکات

11-10-2018
سیامەند کەریم
بەبێ بەرامبەر ڤیزەی تورکیا بۆ ئەو کەسانە دەستەبەردەکەین کە لەڕێگەی ئەتڵەس گڵۆباڵەوە گەشتدەکەن"
بەبێ بەرامبەر ڤیزەی تورکیا بۆ ئەو کەسانە دەستەبەردەکەین کە لەڕێگەی ئەتڵەس گڵۆباڵەوە گەشتدەکەن"
نیشانەکردن ئەتڵەس گڵۆباڵ تورکیا
A+ A-

رووداو-هەولێر

کۆمپانیای ئەتڵەس گڵۆباڵ لە رێگەی رووداوەوە چەندین داشکانی نوێی راگەیاند، کە داشکاندن بۆ تەواوی بازرگان و خاوەنکارەکان دەکات کە لە ژووری بازرگانی ناویان تۆمار کراوە، هەروەها بەبێ بەرامبەر ڤیزەی تورکیا بۆ ئەو کەسانە دەستەبەردەکەین کە لەڕێگەی ئەتڵەس گڵۆباڵەوە گەشتدەکەن.


دامڵە دکین، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەتڵەس گڵۆباڵ لە هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند''ئێمە 7 داشکانی تازەمان هەیە و ویستمان لەڕێگەی رووداوەوە رایبگەیەنین. ئێمە داشکانی سەدا 20 بۆ تەواوی ئەو بازرگان و خاوەن کارانە دەکەین کە لە ژووری بازرگانیدا تۆمارکراون، ئەمە بۆ تەواوی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەتڵەس گڵۆباڵ لە ماوەی ئەمساڵدا کاری پێدەکرێت".

بەڕێوەبەری کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەتڵەس گڵۆباڵ لە هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: "بەمەشەوە ناوەستین، بەڵکو ئاسانکاری لە کارگۆی گەشت و گۆڕینی کاتی گەشتدا دەکەین. دیسانەوە داشکانێکمان بۆ تەواوی پارێزەران کردووە. ئەوان دەتوانن لەگەڵ ئەتڵەس گڵۆباڵ بە داشکانی سەدا 20 گەشت بکەن. لەسەر هەموو ئەمانەشەوە کە دەزانم ئەمە دەبێتە هۆی راکێشانی سەرنجی خەڵک، ئێمە بەبێ بەرامبەر ڤیزەی تورکیا بۆ ئەو کەسانە دەستەبەردەکەین کە لەڕێگەی ئەتڵەس گڵۆباڵەوە گەشتدەکەن". 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە