رووداو دیجیتاڵ
لووتکەی سوورا سگێرێ لە زنجیرە چیای مەتین لە سنووری قەزای ئامێدیی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومان دەکرێت، شایەتحاڵێکیش دەڵێت، دوو شەوە ھەمان شوێن بۆردوومان دەکرێت.
شێروان سەرگەلی، ھاونیشتمانی گوندی سەرگەلی لە سنووری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بۆردوومانەکە زیاتر لە 40 خولەک بەردەوام بوو، شوێنی بۆردوومانەکە قەدەخەکراوە و خەڵکی سڤیلی تێدا نییە."
شێروان سەرگەلی گوتیشی، "بەڵام دەنگی بۆردوومانەکە لە گوندەکان بە باشی دەبیسترێت، بە مەزەندەی ئێمە چوار فڕۆکە لە بۆردوومانەکەدا بەشدار بووو. دوێنێ شەویش ھەمان شوێن بۆردوومان کرا."
دوای ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا لە سنووری ناحیەکانی دێرەلوک و شێلادزێ لە قەزای ئامێدی، لە بەھاری ساڵی رابردوودا، زنجیرە چیای مەتین ناوە ناوە بۆردوومان دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ