رووداو - هەولێر لە ڤیدیۆیەکدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە لەنێو ئاهه‌نگی هاوسەرگیرییدا و لەکاتی هەڵپەڕکێدا، زاوایەک براکەی دەداتە بەر دەسترێژی گوللە. وەکو لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت کەسێک کە بەجلوبەرگەکەیدا دەردەکەوێت و دەگوترێت زاوایە دەیەوێت گوللەی خۆشی بتەقێنێت، بەڵام چەکەکەی دەستی لاردەبێتەوە و ئەو کەسەی کە دەگوترێت برای زاواکەیە بەر دەستڕێژی گوللە دەکەوێت و گیانی لەدەست دەدات. هەرچەندە نازانرێت رووداوەکە کەی روویداوە، بەڵام ئەوە روونە کە ئەو کەسانە کوردن و پێشدەچێت خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بن. ته‌قه‌ی خۆشی یه‌كه‌مینجار نییه له كوردستان رووداوی هاوشێوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و، پێشتریش له‌كاتی ته‌قه‌ی خۆشی چه‌ندینجار خه‌ڵك بوونه‌ته قوربانی.