رووداو - تەندروستی
مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پاکستان، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، بڕوانامەی دکتۆرای فەخری لە نەشتەرگەرییەکانی دڵ لەلایەن کۆلێژی پزیشک و نەشتەرگەرانی پاکستان پێ بەخشرا.
میدیاکانی ئێران رایدەگەیێنن، ئەو بەخشینە لە رێوڕەسمێکدا بووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای پاکستانی ئامادەی بوون، رێز لە خزمەتە زانستییەکان و پێگەی پیشەیی مەسعود پزیشکیان لە بواری پزیشکی و نەشتەرگەریی دڵدا گیرا.
کاتێک پزیشکێک بڕوانامەی هاوەڵێتیی کۆلێژی پزیشکان و نەشتەرگەرانی پاکستان (FCPS) وەردەگرێت، لە پزیشکی راهێنراوەوە دەبێتە پسپۆڕ یان راوێژکارێکی دانپێدانراو. ئەمە یەکێکە لە گرنگترین و بەنرخترین وێستگەکانی ژیانی پیشەیی هەر پزیشکێکی پاکستانی.
مەسعود پزیشکیان ئەم خەڵاتەی لە ساڵی 2024دا بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی بارودۆخ و ئاڵۆزییەوە هەروەها بەهۆی ئەوەی هەمیشە رێوڕەسمی راگەیاندنی بڕوانامەکە لەگەڵ رێوڕەسمی بەخشینی خەڵاتەکە جیاوازە، بۆیە خەڵاتبەخشینەکە کەوتە ئەم ساڵ.

.png&w=3840&q=75)

