سلێمانی؛ لە کۆی 55 دۆنمی باخچەی بەدۆکیۆمێنتکردنی رووەکی سرووشتی 50 دۆنمی سووتا

11-06-2024
نزار جەزا
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە سلێمانی نزیکەی 400 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون. وێنە: رووداو
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە سلێمانی نزیکەی 400 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

یەکەم باخچەی بەدۆکیۆمێنتکردنی رووەکی سرووشتی لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی لە کۆی 55 دۆنم 50 دۆنمی سووتا. بە هەوڵی خێرخوازان ئاگربڕ بە پانیی سێ بۆ پێنج مەتر دروستکراوە، بەڵام هەر چوار بەشی باخچەکە سووتا.
 
دڵشاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری باخچەی رووەکی سلێمانی رایگەیاند، "هۆکاری تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بەهێزیی رەشەبا بوو، تەنانەت پارچەیەک زەویمان هەیە بە دەوریدا ئاگربڕ هەیە، بەڵام سووتاوە. داری بەڕوو و دارەبەن سووتاوە، بەڵام گەشە دەکاتەوە، دار بەڵاڵوکەکان بەهۆی بچووکییانەوە هەموویان لەناودەچن، گۆیژەکانیش نیوەیان لەناودەچن."
 
لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 100 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سلێمانی هەبوون و زیانیان بە رەز و باخ و دارستان و پاوان گەیاندووە.
 
بورهان عەبدولکەریم، زیانلێکەوتوویەکی ئاگرکەوتنەوەکانە لە شارۆچکەی بازیان، خەم لە 28 ساڵ رەنج و ماندوبوون دەخوات، ئاگرێک کە تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی نازانرێت باخە هەشت دۆنمییەکەیی سووتاندووە.
 
ئەو خاوەن باخەی بازیان دەڵێت، "باخەکەم 75%ی سووتاوە، 28 ساڵە خزمەتی باخەکەم دەکەم، بەڵام رەنجەکەم رۆی. قەزوان، چوالە، توو و دارمێوەکان سووتاون و ئەم ساڵ هیچمان بۆ نەمایەوە."
 
بەرگریی شارستانیی سلێمانی پێیوایە بوونی رەشەبا و زۆریی پووش و پەڵاش کوژاندنەوەی ئاگر لە دەشت و کێوەکان خاو دەکاتەوە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گوتی، "بەهۆی زۆریی پووش و پەڵاشەوە کاتێک ئاگر دەکەوێتەوە، بە ئاسانی لە رێگەی رەشەباوە ئاگرەکە تەشەنە دەسێنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە، ئەگەرنا ئامێر و کەرەستەی پێویستمان لەبەردەستە."
 
لە شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا نزیکەی 400 دۆنم دارستان و پاوان سووتاون، کە بەهۆیەوە نزیکەی 1200 دار سووتاون.
 
یەکێک لە هۆکارەکانی تەشەنەسەندنی ئەم ئاگرانە رەشەبای بەهێزە، کە هەندێکجار ئاگربڕیش رێگریی لێ ناکات، بە نموونە لەنێو باخچەی رووەکی سلێمانیدا ئاگربڕی چوار و پێنج مەتری هەن، بەڵام نەیانتوانیوە رێگری لە ئاگرەکە بکەن و 90%ی پارکەکە سووتا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرباز کۆسرەت لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان قسە دەکات

دەرباز کۆسرەت رەسووڵ: بۆ پێکهێنانی حکومەت لێکتێگەیشتنی باش هەیە

لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی دەڵێت، دوای سەری ساڵ لیژنە هاوبەشەکەی نێوان یەکێتی و پارتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەکات''، گوتیشی بۆ پێکهێنانی حکومەت، لێکتێگەیشتنی باش لەنێوان هەردوو حیزبەکەدا هەیە.