وەزارەتی کشتوکاڵ: بەهۆی کەمیی خواست نرخی مریشک دابەزیوە

11-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوای جەژنەوە خواست لەسەر مریشک کەمبووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکەی.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی 2025، فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە مانگی رەمەزاندا خواست لەسەر مریشکی زیندوو زۆر بوو، نرخی کیلۆیەک مریشک لە بازاڕدا گەیشتە زیاتر لە سێ هەزار دینار و 500 دینار.
 
وەکو بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، هەموو ساڵێک لە دوای جەژنەکان خواست لەسەر مریشکی زیندوو کەم دەبێتەوە، ئێستا نرخەکەی زۆر دابەزیوە و لە پەڵەوەرخانەکاندا نرخی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار دینارە و بە دوو هەزار و 500 دینار دەگاتە دەستی هاووڵاتیان.
 
بە گوتەی فیراس سدیق، خاوەنی پەلەوەرخانەکان "زیانی زۆریان پێدەگات،" یەک کیلۆ مریشک بە دوو هەزار و 250 دینار لەسەر خۆیانە، واتە لە هەر کیلۆیەک 250 دینار زەرەر دەکەن.
 
زیاتر لە حەوت مانگە ناردنی مریشکی زیندووی هەرێمی کوردستان بۆ شارەکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق قەدەخەیە. فیراس سدیق دەڵێت: "پاساوی عێراق ئەوەیە کە هاوردەکردنی مریشکی زیندوو دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی."
 
ساڵانە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 270 هەزار تۆن گۆشتی مریشک بەرهەم دەهێنێت، لەکاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی ناوخۆی 150 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستیی نێوخۆ زیاترە، هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 959 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەیەکی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی هێشتا ماویەتی.

کۆماری فەسائیلەکان؛ چۆن ترەمپ مووشەکبارانی گرووپە شیعەکانی عێراقی راگرت؟

کاتێک لە کەرکووکەوە بەرەو بەغدا دەچیت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە پایتەختەکە، دەسەڵاتی گرووپە شیعییەکان زیاتر دەردەکەوێت. ئاڵا رەش و سەوزەکان لە رێگەدا بە بەردەوامی دەبینرێن، وەکو شایەتێک بۆ هەژموونێک کە چاو ناتوانێت هەڵەی تێدا بکات.