رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە رێگەی نێوان خۆی–چایپارە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
رۆژی دووشەممە، 11ـی ئاداری 2024، حەمید مەحبووبی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند: "درەنگی ئێوارە لەسەر رێگەی نێوان خۆی–چایپارە دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری بچووک لە جۆرەکانی پەیکان و مەزدا پێکیاندادا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".
بە گوتەی بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای ورمێ، دوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی شاری خۆی کراون و بەهۆی سەختیی برینەکەیانەوە، لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدان. دەشڵێت: "تەرمی سێ کەسەکەی دیکەش رەوانی دادپزیشکی کراون".
رێگەی نێوان خۆی–چایپارە لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان 55 کیلۆمەترە و بەهۆی ئەوەی رێگەکە یەکساید و کۆنە، ساڵانە چەندین رووداوی هاتووچۆی گەورەی تێدا روودەدات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ