نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی چارەسەری منداڵێکی برینداربووی رووداوەکانی نەجەف لە ئەستۆ دەگرێت

11-02-2020
فەلاح نەجم
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی نەجەف
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لەسەر راسپاردەی نووسینگەی تەندروستیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تیمێکی پزیشکی لەنووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە بۆ چارەسەکردنی منداڵێکی برینداربووی نەجەف سەردانی ئەو شارە دەکەن. 
 
منداڵەکە ناوی محەممەد حەسەن خالیدی ـیە و رۆژی 6-2-2020 لە رووداوەکانی نەجەف برینداربووە. بێوار ناوداری، لێپرسراوی بەشی تەندروستیی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە رووداوی ‏رایگەیاند، دوای ئاگاداربوونمان لە رەوشی ئەو منداڵە ‏پەیوەندیمان بە نەخۆشخانەی سەدر لە نەجەف کردووە، بۆ ئەوەی بیهێنینە ‏هەولێر بۆ چارەسەرکردن، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەوە ‏ناتوانین بیگوازینەوە بۆ هەولێر.‏

 

سەردانی لیژنەکە بۆ نەجەف و بەسەرکردنەوەی منداڵە بریندارەکە
سەردانی لیژنەکە بۆ نەجەف و بەسەرکردنەوەی منداڵە بریندارەکە
 
لەبارەی رەوشی ئەو منداڵە بریندارە، لێپرسراوی بەشی تەندروستیی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان‏ ‏ئاماژەی بەوە کرد، منداڵەکە گولـلە بەر دڵی کەوتووە، ‏نەشتەرگەری بۆ کراوە گولـلەکە دەرهێنراوە، بەڵام پێویستی بە چارەسەری زیاتر ‏هەیە.‏
 
بێوار ناوداری‏ جەختی لەوە کردەوە، هەرکات منداڵەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر ‏هەر شتێک پێویست بێت لە نێوخۆ یان لەدەرەوە دەیکەن بۆ چارەسەرکردنی.‏
 
سەردانی لیژنەکە بۆ نەجەف
سەردانی لیژنەکە بۆ نەجەف
 
ئەمە لە کاتێکدایە خۆپێشاندانەکانی عێراق کە لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە دەستیانپێکردووە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 کەس کوژراون و زیاتر لە 27 هەزاری دیکەش برینداربوونە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.