ژنێکی کورد کرایە قایمقامی روانسەر

11-01-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کرماشان، ژنێکی کوردی وەک قایمقامی قەزای روانسەر دیاری کرد. 
 
بە فەرمانی مەنوچەهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشان، ژنێکی کورد بە ناوی خەدیجە جەشن پەروەر، کرایە قایمقامی قەزای روانسەر . 
 
خەدیجە جەشن پەروەر، یەکەم ژنە لە کرماشان وەک قایمقام دەستبەکاربێت.
 
ئەو خانمە پێشتر چەندین پۆستی هەبووە، لەنێویاندا جێگری بەڕێوەبەری پلاندانان و پەرەپێدانی قایمقامی کرماشان، لێکۆڵەری باڵای پارێزگا لە ساڵی 2023 و  جێگری قایمقامی پێشووی کرماشان.
 
روانسەر بە دووری 60 کیلۆمەتر لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کرماشان هەڵکەوتووە و 47 هەزار دانیشتووی هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

لە لیبیا 42 کۆچبەری کورد دەستگیر دەکرێن؛ زۆربەیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕینن

ماوەی شەش رۆژە 42 گەنجی کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان، کە زۆربەیان دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینن، لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە