شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت

10-11-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک بارانبارین دەستپێدەکات و دواتر هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت، "شەپۆلەکە زۆر بەهێزە و ئەگەری لافاو هەیە و هەورەبرووسکەشی لەگەڵە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 10ـی تشرینی دووەم، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "سبەی شەپۆلێکی بارانبارین سەرەتا لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک دەستپێدەکات، پاشان کاریگەرییەکەی درێژدەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان."
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان گوتی، "سبەی نمەباران و هەندێ کات ئەگەری لێزمەباران و هەورەتریشقە هەیە، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و کەمێک زیادبوونی خێرایی با."
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "شەپۆلێکی بارانبارین سبەی هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڵام بەهێزیی شەپۆلەکە دەکەوێتە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای دهۆک، ناوچەکانی دیکە بارانبارین لێی لاواز بۆ مامناوەند دەبێت."
 
ئەو کەشناسە دەڵێت: "سبەی لە زۆربەی ئەو ناوچانەی بە چڕی شەپۆلەکە دەیانگرێتەوە، ئەگەری هەورەتریشقە، لافاو، چالاکیی با و دابەزینی پلەی گەرما هەیە."
 
لەبارەی کاتی بارانەکەوە، محەممەد کەمال گوتی، "شەپۆلەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاواز دەبێت، لە دوای کاژێر 12:00ـی ئەم شەو لە هەندێک ناوچە بارانبارین دەستپێدەکات، تاوەکو سبەی شەو شەپۆلی ئەم بارانە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت."
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی دووشەممە بەگوێرەی کەشناسی: 
 
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 19 پلەى سیلیزى
دهۆک: 22 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 23 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 21 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 8 پلەى سیلیزى
سۆران: 18 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کێڵگەیەکی نەوتی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

جەمال کۆچەر: عێراق لەبەر مەترسیی هێرشی ئیسرائیل دەیەوێت هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بە لیژنەکەیانی راگەیاندوە، ترسیان هەیە ئیسرائیل بەندەری فاو بۆردوومان بکات، بۆیە دەیانەوێت هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.