رووداو- هەولێر
گەنجێكی دیكەی كوردی نێو داعش لە شەڕی زوممار بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە کوژراوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی شارەزووریش دەڵێت تا ئێستا 20 لەو گەنجانە كوژراون كە لە سنووری شارەزوور چوونەتە نێو داعش.
نەقیب ئاراس محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئاسایشی شارەزوور بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، گەنجێکی كورد كە خەڵكی هەڵەبجەیە لە شەڕی زوممار بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە کوژراوە.
گەنجەکە ناوی (س،أ،أ) و لەدایکبووی ساڵی 1994 ە، وەك نەقیب ئاراس باسیدەكات لە رێگەی پەیوەندیەكی تەلەفۆنی کەسوکارەکەی ئاگادارکراوەتەوە کە کوژراوە و ئەو کەسەی پەیوەندیشی کردووە نەناسراو بووە.
نەقیب ئاراس روونیکردەكاتەوە كە ئەو گەنجە لە 27-6-2014 پەیوەندی بە رێكخراوی داعش کردووە. گوتیشی:" ئەو گەنجانەی له سنووری شارهزوور چوونەتە ریزەکانی داعش تا ئێستا 20 کەسیان کوژراون".

.jpg&w=3840&q=75)
