پۆلیسی دارستان: نزیکەی 40 سەرپێچیی قەدەخەی راوەماسی تۆمارکراون

10-04-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نزیکەی مانگێکە راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخەکراوە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت: "لەو کاتەوە نزیکەی 40 سەرپێچی تۆمارکراون."
 
ساڵانە لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی حوزەیران، راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە دەکرێت، چونکە ئەو ماوەیە وەزری زاوزێ و دانانی گەرای ماسییە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 10ی نیسانی 2025، رائید فوئاد ئەحمەد زراری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سەرەڕای راگەیاندنی قەدەخەی راوەماسی، بەڵام هاووڵاتییان هێشتا بەردەوامن لە راو، کە ئەمەش زیان بە سامانی ماسیی هەرێمی کوردستان دەگەیێنێت."
 
وەکو بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەڵێت، "لە 20ـی ئادارەوە ئێمە تەواوی رێکارەکانمان گرتوونەتەبەر، رێگری دەکەین لە هەر رووداوێکی سەرپێچی، بەڵام لەو کاتەوە نزیکەی 40 رووداوی سەرپێچی تۆمارکراون، کە سەرپێچیکاران دەدرێنە دادگە و کەلوپەلەکانیان دەستی بەسەردا دەگیرێت."
 
لەبارەی سزای سەرپێچیکارانەوە رائید فوئاد ئەحمەد گوتی: "بەپێی جۆری ماسییەکە و جۆری راوەکە دەگۆڕێت، ئەوانەی کە دەرمانی قڕکەر یان کارەبا و ماتۆڕ بەکاردەهێنن و راوی بە کۆمەڵ دەکەن سزاکانیان قورسترە، بەگشتی سزای راوەماسی لە کاتی قەدەخەی راودا لە پێبژاردنەوە دەستپێدەکات تاوەکو زیندانیکردن."
 
ساڵی رابردوو لە 5ـی ئادار، وەرزی قەدەخەکردنی راوەماسی دەستیپێکرد و تاوەکو 15ـی حوزەیرانی 2024 بەردەوام بوو. بەڵام ئەمساڵ لە 20ـی ئادارەوە دەستیپێکردووە، تاوەکو 20ـی حوزەیرانی 2025 بەردەوام دەبێت.
 
بەگوێرەی ئاماری سامانی ماسی لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی ماسی لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار تۆنە، بەڵام خواستی ساڵانە دەگاتە 12 هەزار تۆن، ئەوەی دەمێنێتەوە هاوردە دەکرێت و زۆربەشی لە ئێرانەوە دەهێندرێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''