رووداو دیجیتاڵ
گوته‌بێژی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک‌پارتی) رایدەگەیێنێت ئەو پوله‌ی له کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی گەورەی له‌سه‌ربوو، كاری ناوه‌ندێكی دیاریكراوە و بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تیی دژی توركیا ده‌یكات.
عومه‌ر چه‌لیك، گوته‌بێژی ئاكپارتی ئێوارەی رۆژی سێشەممە 9ی ئاداری 2021 له ناوه‌ندی گشتیی پارتەکەی لە ئەنقەرە له كاتێکدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندیی راپه‌ڕاندنی ئاک‌پارتی به سه‌رۆكایه‌تی رەجەب تەیب ئەردۆغان سهرۆکكۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاكپارتی بەڕێوەدەچوو، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی سازدا.
عومەر چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن و چاودێریی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپاشیان كردووه.
چەلیک لەبارەی ئەو پوله‌ی له کاتی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر نمایشكرا و نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ربوو، گوتی: "ئه‌مه له چه‌ند شوێنێكی جۆراوجۆر له‌لایه‌ن چه‌ند چینێكی جۆراوجۆره‌وه ده‌كرێت. ئه‌مانه كاری درۆ و هه‌ڵه‌ن. له رابردوودا له فه‌ره‌نسا نه‌خشه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه نمایشکرا. ئه‌رمینیا ناوه ناوه ده‌یكات. كاری هه‌ندێك ناوه‌نده. پێمانوایه به‌ده‌ر له سه‌ردانه‌كه، شتێكه كه ناوه‌ندێكی دیاریكراو، به عه‌قڵی خۆی بۆ به‌رهه‌مهێنانی دوژمنایه‌تیی دژی توركیا ده‌یكات".
بەبۆنەی سەردانەکەی پاپا فرانسیس بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەش پولی پۆستەی چاپکرد. یەکێک لە پولەکانیش وێنەی پاپا فرانسیس و نەخشەی کوردستانی گەورەی لەسەرە.




