هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر و ئاگر کەوتووەتەوە

09-11-2023
ڤیدیۆی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکە
ڤیدیۆی هێرشی سەر فڕۆکەخانەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 


ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە رووداوەکە، ئاگر گەیشتووەتە کۆگەی سووتەمەنیی فڕۆکەخانەکە. 
 
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 9ـی تشرینی دووەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لە هەریر بیسترا و ئاگر لەنێو فڕۆکەخانەی سەربازیی هەریر کەوتەوە؛ رووداو لە رێگەی سەرچاوە خۆجێییەکانەوە زانیویەتی کە ئاگری نێو فڕۆکەخانەی هەریر زیاتر تەشەنەی سەندووە و کۆگەی سوتەمەنیی فڕۆکەخانەکە ئاگری گرتووە. تیمەکانی بەرگریی شارستانیش لە ئامادەباشیداین، بەڵام تائێستا فەرمانی چوونیان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە پێنەگەیشتووە.
 
هاوکات، گرووپە چەکدارەکانی شیعە کە خۆیان بە  "مقاوەمەی ئیسلامی" دەناسێنن، ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە، رێککەوتی ئەمڕۆی لەسەر نووسراوە و دەڵێت، ساتی بەئامانجکردنی بنکەی سەربازیی هەریر پێشاندەدات. گرووپەکە دەڵێت، لە رێگەی دوو درۆنەوە هێرشەکەیان ئەنجامداوە. 

 

 
دژە تیرۆری هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە کاژێر 19:15 "لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کە پێشتر وەک بنکەیەکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بەکار دەهات، بەڵام لە 20-10-2023 چۆڵ کراوە، بەهۆی هێرشەکەوە ئاگر لە کۆگەی سووتەمەنیی بنکەکە کەوتووەتەوە." 
 
 

 

بەپێی چەند دیمەنێک کە بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، تەقینەوەیەک لە هەریر روویداوە و رووناکییەکەی بە روونی دەبیندرێت. 

 

 

 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە