لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە دیلۆک کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە لە سنووری شارۆچکەی شاهینبە روویدا و تێیدا شۆفێرێک دوای ئەوەی کۆنترۆڵی لەدەستدا، ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە شۆستەی شەقامێکدا کێشا.
 
لە رووداوەکەدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. بریندارەکان زوو گوێزرانەوە نەخۆشخانە و لە بەشی چاودێریی چڕ چارەسەر وەردەگرن.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، لە 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا 344 هەزار و 906 رووداوی هاتووچۆ لە باکووری کوردستان و تورکیا تۆمارکراون کە تێیاندا هەزار و 533 کەس گیانیان لەدەستداوە و 215 هەزار و 646 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
پار ملیۆنێک و 314 هەزار و 136 رووداوی هاتووچۆ تۆمارکرابوون. لەو رووداوانەدا 6 هەزار و 548 کەس گیانیان لەدەستدابوو و 350 هەزار و 855 کەسیش بریندار ببوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گۆڕان

ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی: ئێمە رازی نەبووین گۆڕان بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکات

دوو هەفتەیە بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بزووتنەوەی گۆڕان کارنامەی بڵاونەکردووەتەوە. ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی دەڵێت، "ئێمە رازی نەبووین گۆڕان بەشداریی هەڵبژاردن بکات."