رووداو دیجیتاڵ
بارەگای بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری ئەو بنەماڵەیە دەکات کە دوێنێ لەسەر رێگەی ئەلقوش - بەدریک لە سنووری پارێزگای دهۆک لە رووداوێکی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی رۆژی شەممە 08-10-2022 لە رووداوێکی هاتووچۆدا هەشت ئەندامی خێزانێک لە سنووری پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بارەگای بارزانی لە پرسەنامەکەیدا ئاماژە بەوە دەدات، "پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانییانی ئەو رووداوە دڵتەزێنە دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین و، هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین."
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک جۆری مینی پاس و بارهەڵگرێک بوو. هەشت ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش بریندار بوون.
ناوی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە:
ئیلینا ستیڤان ئاشود
میرۆڤ ستیڤان ئاشود
ئاشود عەبدۆ پترۆس
ئەرین ستیڤان ئاشود
مامیس ستیڤان ئاشود
هایستان ستیڤان ئاشود
مەی مەولود کلی
ستیڤان ئاشودعەبدۆ
ناوی ئەوانەی بریندار بوون:
سيدانۆس ستیڤان ئاشود
ئاريف ستیڤان ئاشود
ماسيس ستیڤان ئاشود



