کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان

دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان

کوردستان

فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەبارەی هەنگاوی دوای درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان کۆک نین

هێمن بابان رەحیم

هێمن بابان رەحیم

09-10-2022
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هێمن بابان رەحیم
هێمن بابان رەحیم09-10-2022

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

 
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی کوردستان پێشنیازەیاسای درێژکردنەوەی ماوەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی بۆ ماوەی ساڵێک و نزیکەی دوو مانگ پەسندکرد؛ فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو هێشتا هەڵوێستیان لەبارەی مانەوە لە پەرلەمان یان هەڵپەساردن و بایکۆتی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان رانەگەیاندووە و چاوەڕێی 06-11-2022 دەکەن. نەوەی نوێ دەڵێت، "لەدوای 06-11وە بەشداریی دانیشتنەکانی پەرلەمان ناکەین و مووچە و هەموو ئیمتیازاتێکیش رەتدەکەینەوە."، پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە فراکسیۆنەکەی کشایەوە.
 
رۆژی یەکشەممە 09-10-2022 پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی 80 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی "پارتی، یەکێتی، بەشێکی گۆڕان و پێکهاتەکان" پێشنیازەیاسای "بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان"ی پەسند کرد.
 
فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەبارەی رەتکردنەوەی پرۆژەپێشنیازەکەوە کۆک بوون، بەڵام لەبارەی یەکهەڵوێستییان لەسەر هەنگاوی داهاتوویان هێشتا ناکۆکن و لەنێوان مانەوە، بایکۆت، هەڵپەساردنی ئەندامێتی یەکلایی نەبوونەتەوە.
 
عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لەبارەی هەڵوێستیان لەسەر درێژکردنەوەی پەرلەمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "درێژکردنەوەی وادەی یاسایی پەرلەمان رەتدەکەینەوە و دەنگی بۆ نادەین، پێشمانوایە کارێکی خراپە و نابێت لەسەر ئەوە بەردەوام بین کە هەموو خولێک وادەی پەرلەمان درێژبکرێتەوە."
 
پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵ کە فراکسیۆنەکەی 7 کورسیی پەرلەمانی هەیە، روونیکردەوە، "چاوەڕوانی رۆژی 06-11-2022 دەکەین کە وادەی یاسایی پەرلەمان کۆتایی پێدێت، دوای ئەوە لەگەڵ فراکسیۆنەکانی ئۆپۆزیسیۆن بڕیار دەدەین چ هەڵوێستێکمان هەبێت، هێشتا یەکلایی نەبووینەتەوە لە پەرلەمان بمێنینەوە یان ئەندامێتیمان هەڵپەسێرین یان هەڵوێستی دیکەمان هەبێت."
 
رۆژی 06-11-2022 وادەی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێدێت، دوای ئەوەی پەرلەمانتارانی ئەم خولە لە رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 سوێندی یاساییان خوارد، بۆیە تەمەنی یاسایی ئەو خولە نزیکەی یەک مانگی ماوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە سیاسییەکان لەبارەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و وادەی هەڵبژاردن، ناکۆکن.
 
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەداخەوە پێنج خولی پەرلەمان هەموو جارێک وادەی یاسایی پەرلەمان درێژدەکرێتەوە، ئەمە بووەتە نەریتێکی ناشرین کە زیانی بۆ پرۆسەی دیموکراسی و هەڵبژاردن و سەروەریی یاسا هەیە؛ هەروەها بۆ متمانە، بەتایبەت کە تۆ دەنگدەر متمانەی پێبەخشیوی نابێت بۆ پێنج ساڵ بێت ئەو بۆ چوار ساڵ متمانەی پێبەخشیوی، بۆیە ئەمانە بۆ پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش جوان نییە."
 
سەبارەت بە هەڵوێستی حیزبەکەیان، کە خاوەنی پێنج  کورسیی پەرلەمانە، ئەو پەرلەمانتارەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت، "بڕیاری خۆمان دواتر و دوای 06-11 دەدەین."
 
رۆژی چوارشەممە 05-10-2022 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازەیاسای "بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان" کرد کە لەلایەن 85 پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی "پارتی، یەکێتی، گۆڕان، پێکهاتەکان"ەوە پێشکێش کرابوو، رۆژی پێنجشەممە 06-10-2022ش پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازە یاساکە کرد و لە دانیشتنی یەکشەممەش یاساکە پەسندکرا کە نیگەرانیی لەلای فراکسیۆنەکانی کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و ژمارەیەک پەرلەمانتاری گۆڕان و چەند پەرلەمانتارێکی دیکەش دروستکرد.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، فراکسیۆنی نەوەی نوێ کە خاوەنی چوار کورسیی پەرلەمانە، بەنیازە لەدوای 06-11، کە وادەی یاسایی پەرلەمان کۆتایی پێدێت، هیچ مووچە و ئیمتیازاتێک وەرنەگرێت، تەنانەت رازییش نابن مووچەکانیان بۆ بخرێتە سەر هەژمارەکانیان.
 
پێشنیازەیاسای "بەردەوامبوونی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان" لە سێ ماددە پێکهاتووە: ماددەی 1 - بڕگەی یەکەم: وادەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق کە لە 06-11-2022، کۆتایی دێت تاوەکو کۆتایی وەرزی یاسادانانی پاییزەی ساڵی 2023 لە سەرجەم کار و ئەرکەکانی بەردەوامدەبێت. ئەوەش بە پشووەکانی پەرلەمانەوە دەکاتە ساڵێک و نزیکەی دوو مانگ.
 
لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، فراکسیۆنی گۆڕان بوونە دوو بەش، پێنج پەرلەمانتاریان لەگەڵ درێژکردنەوەکە نەبوون. ئەمڕۆ یەکشەممەش شایان عەسکەری، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لەدژی ئەوەی فراکسیۆنەکە دەنگی بە پێشنیازەیاساکە داوە، وازهێنانی خۆی لە فراکسیۆنەکە راگەیاند.
 

بابەتی پەیوەندیدار

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە
کوردستان23-11-2026

پێشبینی شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری لە هەرێمی کوردستان دەکرێ؛ مەترسی لافاو هەیە

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد
کوردستان23-11-2026

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا: پەکەکە 14 پەناگەی دیکەی لە ناوچەی خواکوڕک چۆڵ کرد

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟
کوردستان23-11-2026

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە