کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوردستان

ئایا بەغدا دەتوانێ هێز بنێرێتە سەر هەرێمی کوردستان؟

هیوا جەمال

هیوا جەمال

23-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هیوا جەمال
هیوا جەمال23-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ

داتای پێگەیەکی جیهانی: هەوای هەولێر نزیکەی نۆ هێندەی ستانداردی جیهانی پیسە
کوردستان23-11-2026

داتای پێگەیەکی جیهانی: هەوای هەولێر نزیکەی نۆ هێندەی ستانداردی جیهانی پیسە

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین
کوردستان23-11-2026

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین

رووداو دیجیتاڵ


پرسی جووڵاندنی هێزە چەکدارەکان، پاراستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان و دابەشکردنی دەسەڵاتە ئەمنییەکان لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە هەستیارترین تەوەرەکان لە عێراق.


بەپێی دەقی دەستووری هەمیشەیی عێراق کە لە ساڵی 2005 پەسند کراوە، ئەم پرسە لە چەند مادەیەکی سەرەکیدا رێکخراوە. بەهۆی فرەڕەهەندیی ئەم مادانەوە، هەردوو حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر خوێندنەوەی دەستووریی تایبەت بە خۆیان بۆ چۆنیەتیی جێگیرکردنی هێز لەسەر سنوورەکان هەیە.


لە هەمان کاتدا، یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانیش ئەم بابەتەی یەکلایی کردووەتەوە. بەگوێرەی بڕگەی 10 لە مادەی 10ـی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کاتی پێویستدا و بە رەزامەندیی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێگە دەدات هێزە چەکدارەکانی فیدراڵی بێنە نێو هەرێمی کوردستانەوە.


لە دەستووری ساڵی 2005ـی عێراقدا، 4 تەوەری دەستووریی سەرەکی پەیوەندیی راستەوخۆیان بە جووڵاندنی هێز و بەڕێوەبردنی سنوورەکانەوە هەیە، کە ئەمانەن:


یەکەم، مادەی 110 (بڕگەی دووەم) کە تایبەتە بە دەسەڵاتە تایبەتەکانی حکومەتی فیدراڵی. ئەم بڕگەیە دەسەڵاتی تایبەت (حەسری) دەداتە حکومەتی فیدراڵی بۆ داڕشتنی سیاسەتی ئاسایشی نیشتمانی و جێبەجێکردنی. ئەمەش دروستکردنی هێزە چەکدارەکان و بەڕێوەبردنیان دەگرێتەوە، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی پاراستن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و بەرگریکردن لێیان.


دووەم، مادەی 121 (بڕگەی یەکەم و پێنجەم) کە باس لە دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات. بڕگەی یەکەم مافی پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن دەداتە هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی دەسەڵاتە حەسرییەکانی فیدراڵی. بڕگەی پێنجەمیش بە روونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەرپرس دادەنێت لە دامەزراندن و رێکخستنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، وەک پۆلیس، ئاسایش و پاسەوانی هەرێم کە هێزی پێشمەرگەیە.


سێیەم، مادەی 114 (بڕگەی یەکەم) کە تایبەتە بە دەسەڵاتە هاوبەشەکان. ئەم مادەیە بەڕێوەبردنی گومرگەکان، کە بەشێکی سەرەکیی دەروازە سنوورییەکانن، دەکاتە دەسەڵاتێکی هاوبەش و جەخت دەکاتەوە کە دەبێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمەکاندا بەڕێوەببرێت و بە یاسا رێکبخرێت.


چوارەم، مادەی 78 و مادەی 61 (بڕگەی نۆیەم) کە پەیوەستن بە فەرماندەیی گشتی و باری نائاسایی. مادەی 78 سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دیاری دەکات. بەڵام مادەی 61 مەرجی ئەوەی داناوە کە راگەیاندنی شەڕ و باری نائاسایی پێویستی بە داوای هاوبەشی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و رەزامەندیی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق هەیە.


دەقی دەستووری عێراق هیچ رستەیەکی یەکلاکەرەوەی تێدا نییە کە بەوردیی رێکارەکانی چوونی هێزی فیدراڵی بۆ نێو خاکی هەرێمی کوردستان دیاری بکات، بەڵکو ئەو وردەکارییانەی بۆ یاساکانی دواتر بەجێهێشتووە.


چۆن هێزی ئەمنی دەتوانێت بچێتە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان؟


بەپێی چوارچێوەی دەستووری و ئەو رێکارانەی لە واقیعدا پەیڕەو دەکرێن، چوون و جێگیربوونی هێزە ئەمنییەکان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا لە رێگەی 3 میکانیزمی سەرەکییەوە دەبێت:


میکانیزمی یەکەم، هاوئاهەنگی و رێککەوتنی هاوبەشە کە میکانیزمە کارپێکراوەکەی ئێستایە. بەپێی بنەمای فیدراڵیزم و مادەکانی 114 و 121، جووڵاندنی هێز لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستاندا لە رێگەی هاوئاهەنگیی نێوان وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆی فیدراڵی لەگەڵ وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.


بۆ نموونە، لیواکانی فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور (ناوچەی 1) کە لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان جێگیرن، لە رووی کارگێڕی و داراییەوە سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراقن، بەڵام ئەفسەر و کارمەندەکانیان لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێم ئەرکەکانیان رادەپەڕێنن.


میکانیزمی دووەم، دەرکردنی یاسای تایبەتە لە پەرلەمان. دەستوور لە مادەکانی 9 و 114دا ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە یاسای تایبەت لە پەرلەمانی عێراق دەربچێت، بۆ دیاریکردنی سنووری دەسەڵاتە هاوبەشەکان و رێکخستنی پەیوەندیی نێوان هێزە چەکدارەکانی فیدراڵی و هێزەکانی پاسەوانی هەرێم، واتە پێشمەرگە.


میکانیزمی سێیەم، باری نائاسایی یان شەڕە بەپێی بڕگەی نۆیەمی مادەی 61. لە کاتی بوونی هەڕەشەی دەرەکیی گەورە یان دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر سنوورەکانی وڵات، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی دەتوانن داوای راگەیاندنی باری نائاسایی یان شەڕ بکەن.


ئەگەر پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دوو لەسەر سێ پەسندی بکات، ئەوا فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان دەسەڵاتی فراوانتری دەبێت بۆ جووڵاندنی هێز بە مەبەستی بەرگریکردن لە سەروەریی وڵات، بەڵام ئەمەش هەر پێویستی بە هاوئاهەنگیی مەیدانی هەیە لەگەڵ هێزەکانی هەرێمی کوردستاندا.


پوختەی دۆخەکە لە رووی دەستووری و کردارییەوە ئەوەیە کە دەستووری ساڵی 2005 پاراستنی سنوورەکانی بە ئەرکێکی فیدراڵی وەسف کردووە، بەڵام لە هەمان کاتدا دانی بە بوونی هێز و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستاندا ناوە. بۆیە جێگیرکردنی هەر هێزێکی ئەمنی یان سەربازی لە سنوورەکانی هەرێمدا، بەندە بە بوونی رێککەوتنی سیاسی و ئەمنی و فەرماندەیی هاوبەش لەنێوان بەغدا و هەولێردا.

بابەتی پەیوەندیدار

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ
کوردستان23-11-2026

گوتەبێژی زەیدی بۆ رووداو: سیستمی بەرگریی ئاسمانی بۆ پاراستنی کۆرمۆر دادەنرێ

داتای پێگەیەکی جیهانی: هەوای هەولێر نزیکەی نۆ هێندەی ستانداردی جیهانی پیسە
کوردستان23-11-2026

داتای پێگەیەکی جیهانی: هەوای هەولێر نزیکەی نۆ هێندەی ستانداردی جیهانی پیسە

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین
کوردستان23-11-2026

شاندی ئیمراڵی دوای کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان: لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژووییداین

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە