پەروەردەی عێراق بۆ رووداو: دهۆک لە زۆریی رێژەی نەخوێندەوارییدا دووەمە لە عێراق

09-09-2023
موشتاق رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەڵێت، پارێزگای موسەننا یەکەم و دهۆکیش دووەمە لە زۆریی رێژەی نەخوێندەوارییدا لە عێراق.
 
کەریم سەید، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رۆژی 9ـی ئەیلوولی 2023، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هۆبەی نەهێشتنی نەخوێندەواری لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی هەموو پارێزگاکان هەیە. وەزارەتی پەروەردە هەڵمەتێکی بۆ گۆڕانکاریکردن لە هەندێک یاسا هەیە بۆ هاندانی بەتەمەنەکان تاوەکو فێری خوێندەواری بن؛ هەروەها ژنانیش فێری خوێندنەوە و نووسین و پیشەی دەستی دەکرێن".
 
کەریم سەید ئاماژەی بەوەکرد، رێژەی نەخوێندەواری لە عێراق لەم چەند ساڵەی دواییدا کەمبووەتەوە و ئاماژەی بەوە کرد، لە ساڵی 2010دا رێژەی نەخۆێندەواری لەسەر ئاستی عێراق 20٪ بوو، بەڵام بەپێی داتاکانی وەزارەتی پلاندانی عێراق، ئامارەکە لە ساڵی 2022دا بۆ 12٪ دابەزیوە.
 
لەبارەی نەخوێندەواریی دانیشتووانی پارێزگاکان، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە رووداوی گوت، "پارێزگای موسەننا لە زۆریی رێژەی نەخوێندەوارییدا یەکەمە لە عێراق کە 20٪ـی دانیشتووانەکەی نەخوێندەوارن؛ دواتر پارێزگای دهۆک دێت کە 18٪ـی دانیشتووانەکەی نەخوێندەوارن".
 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق گوتیشی، رێژەی نەخوێندەواری لەنێو رەگەزی مێ 22٪ و لەنێو رەگەزی نێریش 13٪یە و ئاماژەی بەوەشکرد، رێژەکە لە گوندەکان 25٪ە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پاسی گواستنەوە.

ژووری بازرگانیی سلێمانی: پاسی دەستی دوو بۆ شۆفێری پاسە کۆنەکان دەکڕین

ژووری بازرگانی سلێمانی پڕۆژەیەکی هەبوو بۆ گۆڕینی پاسە کۆنەکانی سنوورەکە لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە بە پاسی بەکارنەهاتوو، بەڵام ئێستا بیرۆکەکەیان گۆڕیوە. ئەندامێکی ژوورەکە دەڵێت، پاسی دەستی دووی ناوخۆ دەکڕنەوە و بە قیست دەیدەنەوە خاوەن پاسە کۆنەکان.