قایمقامیەتی چۆمان ژمارەیەک رێکار بۆ پاراستنی سرووشتی 'گۆمی فێڵاو' دەگرێتەبەر

09-04-2024
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی چۆمان دەڵێت، "بەهۆی نەپاراستنی ژینگەی گۆمی فێڵاو لە سنوورەکە، ناچارین رێنوێنی دەربکەین و هەندێک شت قەدەخە بکەین."
 
ئەمڕۆ سێشەممە 9ی نیسانی 2024 ئەحمەد بارزان، قایمقامی قەزای چۆمان بە رووداوی گوت، "مانەوەی شەوان لە نزیک گۆمی فێڵاو قەدەخەیە؛ ئەم بڕیارەیش بەهۆی ئەوەیە گەشتیار رەچاوی پاکوخاوێنی و پاراستنی ژینگە ناکەن. مانەوە چەند مەترێک دوورتر لە گۆمەکە ئاسایی دەبێت."
 
قایمقامیەتی قەزای چۆمان ژمارەیەک بڕیار و رێنوێنیی بۆ پاراستنی سرووشتی گۆمی فێڵاو دەرکردووە، کە ئەمانەن:
 
1- مانەوەی شەوان لە نزیک گۆمی فێڵاو قەدەخەیە؛ چاودێران هاوکار دەبن لە نیشاندانی شوێنی مانەوە.
 
2- ئاگرکردنەوە لەسەر گژوگیای شوێنەکە قەدەخەیە؛ ئەو ئاگردانانەی دانراون بەکاربێنن یان گاز لەگەڵ خۆتان بێنن.
 
3- بڕینەوەی دار و لابردنی گژوگیای شوێنەکە قەدەخەیە.
 
4- بردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ سەر گۆمی فێڵاو قەدەخەیە.
 
5- بردنی ئەسپ لەلایەن ئەسپسواران بەو ژمارە زۆرەی وەکو ساڵانی پێشوو، رێگەپێدراو نییە و قەدەخەیە، چونکە ئەو کارە بووەتە مایەی شێواندنی سرووشت و بێزارکردن و مەترسی بۆ گەشتیاران.
 
6- کۆمپانیا و نووسینگە گەشتیارییەکان، هەروەها گرووپە شاخەوانییەکان، کاتێک بەرنامەی گەشتیان دەبێت بۆ گۆمی فێڵاو، لەبارەی رێبەریکردن و پێدانی رێنوێنی، پەیوەندی بە گەشتوگوزاری چۆمانەوە بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێجیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خێزانی عەمید فەرهاد دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عەمید فەرهاد دەکات

نێجیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: "هاوسۆز و هاوخەمیانم".