موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر: هیچ موەلیدەیەکمان لانەبراوە

09-03-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە چەند رۆژی رابردوودا پڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری لە هەولێر و سلێمانی فراونتر بوون. نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت، "گرێبەستی 6 مانگیمان لەگەڵ پڕۆژەی رووناکی هەیە و هیچ موەلیدەیەکمان لانەبراوە."
 
بەگوێرەی تیمی (پڕۆژەی رووناکی) بۆ رووداو، لە دوێنێوە لە گەڕەکەکانی زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە لە هەولێر کارەبای موەلیدە نەماوە و کارەبای نیشتمانییان دەبێتە 24 کاژێری.
 
بەو چوار گەڕەکەوە، ژمارەی ئەو گەڕەکانەی لە هەولێر کراون بە 24 کاژێری، 21 گەڕەکن؛ شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، رزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، راستی، نیشتیمان، راپەڕین، نەورۆز و ماردین.
 
رۆژی یەکشەممە، 09ـی شوباتی 2025، خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "هەندێک دەنگۆ بڵاوبووەتەوە گوایە بەهۆی فراوانبوونی بڕۆژەی کارەبای 24 کاژێری، ژمارەیەک موەلیدە لە گەڕەکەکانی هەولێر لادراون، بەڵام ئەمە راست نییە و هیچ موەلیدەک لە پارێزگاکە لانەدراوە."
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی، "گرێبەستی 6 مانگیمان لەگەڵ پرۆژەی رووناکی هەیە، لەو 6 مانگە هاوکاریان دەبین لە کاتی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی و نەبوونی کارەبای 24 کاژێری، لەو کاتە موەلیدەکان کارەبا دەدەن."
 
زیاتر لە دوو هەزار و 500 موەلیدە لە پارێزگای هەولێر هەن. خۆرانی دەڵێت، "لەماوەی ئەو 6 مانگەدا، هەر موەلیدەیەک چەند ئەمپێری هەبێت مانگانە بۆ هەر ئەمپێرێک هەزار دینار وەردەگرێت، جا ئەگەر کاری کردبێت یان نا، مانگانە چەند کاژێریش کارەبایان دابێت ئەویشیان بۆ هەژمار دەکرێت."
 
بە گوتەی خۆران خۆرانی، "نەخشەی نیشتەجێبوون بەکاردەهێندرێت تاوەکو بزاندرێت هەر موەلیدەیەک چەند ئەمپێری هەیە، چەند ماڵی لەسەرە و چەند کارەبای داوە بە هاووڵاتییان بۆ ئەوەی هیچ خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاتر وەرنەگرێت."
 
لەبارەی دوای تەواوبوونی گرێبەستەکە، نوێنەری موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەڵێت، "هیچ بەرچاوڕوونییەکمان بۆ دوای ئەوکاتە نییە، داوا لە حکومەت دەکەین چینی کاسبکاران لەبیر نەکەن و بەرچاو روونییەکمان پێبدەن."
 
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی "پڕۆژەی رووناکی"دایە، کە 17-10-2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سەلاح دەروێش، سکرتێری گشتیی پارتی دیموکراتی پێشڤەرۆ لە سووریا میوانی بووڵتنی دلبخوین دارا بوو

پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا: شاندی یەکگرتووی کوردی 9 ئەندامی دەبێت

سکرتێری پارتی پێشڤەرۆ لە سووریا دەڵێت، تاوەکو ئێستا بانگهێشتنامەی فەرمییان بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی نەتەوەیی پێنەگەیشتووە. گوتیشی، ''کۆنفرانسەکە تەنیا بۆ قبووڵکردنی بۆچوونێکی هاوبەشە لەنێوان لایەنەکان.''