چیرۆکی ئەو پیاوەی پێش ئەوەی بمرێت گۆڕیان بۆ هەڵکەند

09-03-2016
فەرهاد چۆمانی
...
...
نیشانەکردن شەقڵاوە راپەڕین
A+ A-
رووداو - شەقڵاوە

کاتێک شارو شارۆچکەکانی دیکەی باشووری کوردستان راپەڕین، دانیشتوانی ئەوکاتی شەقڵاوە بە هاوکاری هێزی پێشمەرگەی بەرەی کوردستانی رۆژی 9 ی ئاداری 1991 شارەکەیان لەژێر دەستی حیزبی بەعس دەرهێنا. لەو رۆژەدا درووشمی خەڵکەکە بۆ ئازادی و رزگاری، تێکەڵ بە دەنگی تەقەی پێشمەرگە دەبوو، توانرا لەماوەی نزیکەی سێ کاژێر شەقڵاوە بەتەواوی کۆنترۆڵبکرێت.

حەسەن قادر، ئێستا موختاری شەقڵاوەیە، ئەو یەکێک بوو لەو کەسانەی، لە رۆژی راپەڕیندا بریندار بوو، بریندارییەکەیشی ئەوەندە بوو کە گۆڕیشیان بۆ هەڵکەندبوو، بەڵام دواتر لە مردن رزگاری بوو.

حەسەن قادر، باسی ئەو کاتە دەکات کە لە شەقڵاوە راپەرینیان کردووە و دەڵێ " ئێمە زانیمان پێشمەرگە نزیکبووەتەوە و هاتوونەتە نێو شەقڵاوە، ئێمە چووینە پاڵ پیشمەرگە و بەرەو ئەو شوێنانە چووین کە فەرمانگەی حکومی بەعس بوون"، دەشڵێ " من یەکێک بووم لەوانەی چووینە نێو سەربازگەیەک کە چەکی تێدابوو، ئێمە بۆ چەک چووینە ئەوێ. لەوێ دۆشکەیەک هەبوو چووم تاوەکو لەسەر دۆشکەکەوە تەقە بکەم، بەڵام یەکێک لەسەرەوە بە بیکەیسی گوللەی لێمدا".

 شارۆچکەی شەقڵاوە ئێستا، یەکێکە لە شوێنە گەشتیارییەکانی باشووری کوردستان و زۆربەی میوانەکانیشی عەرەبی ناوەڕاست و خوارووی عێراقن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە