رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد و ئاڵۆزی لەو وڵاتە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر هەڵوەشێندرانەوە.
ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ئەمڕۆ (یەكشەممە) بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "گەشتەکانی نێوان دیمەشق و هەولێر هەڵوەشێندرانەوە."
بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، دەبووایە لە کاژێر 08:00ـی ئەمشەو (8-12-2024) فڕۆکەیەک لە فڕۆکەخانەی دیمەشقەوە بگاتە هەولێر، دوای کاژێرێکیش گەشتێک لە هەولێرەوە بەرەو دیمەشق هەبوو.
دوای 13 ساڵ لە شەڕی نێوخۆ، ئەمڕۆ بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تەلەڤیزیۆنی فەرمیی دەوڵەتەوە، "رووخانی بەشار ئەسەد" و ئازادکردنی بەندکراوانیان لە زیندانەکانی دەسەڵاتی پێشووی وڵاتە راگەیاند.
چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەروەها رایانگەیاند فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشقیان کۆنترۆڵکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ