رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی فریاکەوتنی سنە دەڵێ، تەرمی ژنێک و کچێک لە دەریاچەی سەرابی قوروەی پارێزگاکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراوەتەوە.
ئەمڕۆ 23ی حوزەیرانی 2026، دوای گەیشتنی هەواڵی دۆزینەوەی دوو تەرم لە دەریاچەی سەرابی قوروە، تیمێک چووە شوێنەکە.
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان نیشانیان داوە کە تەرمەکان هی دایکێکی تەمەن نزیکەی 40 ساڵ و کچێکیەتی.
تیمەکانی فریاگوزاری دوای دەرهێنانی تەرمەکان لە ئاوەکە، بۆ ئەنجامدانی پشکنین و دەستنیشانکردنی هۆکاری سەرەکیی گیانلەدەستدانیان، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی داد کرد.
بەپێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ساڵی رابردوو 282 رووداو لە رووبار، گۆم و بەنداوەکانی ئێران تۆمارکراون و لەو رووداوانەدا 146 کەس گیانیان لەدەستداوە.



