رووداو دیجیتاڵ
درەنگانی شەوی رابردوو، چوار درۆن لە نزیک کۆمەڵگەی سێ بیرانی هەولێر بە دووری کەمتر لە 500 مەتر لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون کەوتنە خوارەوە و درۆنێکیش لە رێگەی سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوە خرایە خوارەوە.
کاژێر 11:10 شەوی رابردوو، چوار درۆن لە نزیک کۆمەڵگەی سێ بیران کەوتنە خوارەوە، ئەوە لەکاتێکدایە کاژێر 06:05ـی ئێوارەش درۆنێک بەر باڵەخانەیەکی مەدەنی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
کاژێر 11:10ـی شەوی رابردوو فڕۆکەخانەی هەولێر بە پێنج درۆن کرایە ئامانج و خەڵکی کۆمەڵگەی سێ بیران هەستیان بە دەنگی کەوتنەخوارەوەی درۆنەکان کرد و بەشێکیان بە رووداویان راگەیاند کە دەرگا و پەنجەرەکانیان لەریوەتەوە.
سەرەتا چوار درۆن لە نزیک کۆمەڵگەی سێ بیران بە مەودای کەمتر لە 500 مەتر لە ماڵەکان کەوتنە خوارەوە و درۆنی پێنجەم لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی هاوپەیمانان خرایە خوارەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند بنکەیەکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەیە و نزیکەی 2500 سەرباز و راوێژکاری سەربازیی تێیاندا دەمێننەوە؛ دووان لە سەرەکیترینیان بریتین لە بنکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ