هەولێر دیجیتاڵ
بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان شەڕ روویدا. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەڵێت: "ئافرەتێک بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا."
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ـی ئەیلوولی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بریندار لە کفرییەوە هێنرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ کەوتبووە نێوانیان."
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بریندارەکان دوو پیاو و ئافرەتێک بوون. ئافرەتەکە بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
رەفیق قادر ئاماژەی بە ناوی ئافرەتەکە دا و گوتی: "ئافرەتەکە ناوی ئاڵا عەباسە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە."
لەبارەی دوو بریندارەکەی دیکە، رەفیق قادر گوتی: "بەهۆی سەختیی برینی دوو پیاوەکەوە، رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران."




