بەربژێرێکی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆچی دواییکرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەربژێرێکی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە  بازنەی سلێمانی کۆچی دواییکرد.
 
ئیسماعیل عەبدوڵڵا، بەربژێری بزووتنەوەی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی یەکشەممە، شوناس شێرکۆ جدی، ئەندامی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بە رووداوی گوت: "بەداخەوە ئەمڕۆ بە نەخۆشی کتوپڕ ئیسماعیل عەبدوڵڵا کۆچی دواییکرد."
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، ئیسماعیل عەبدوڵڵا لە خەودا بووە گیانی لەدەستداوە و پێدەچێت جەڵتە لێی دابێت.
 
ئیسماعیل عەبدوڵڵا، یەکێک بوو لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان، هاوکات چالاکڤانێکی خۆپیشاندانەکانی 17ـی شوبات بوو لە سلێمانی و بەهۆیەوە بە "ئیسماعیلی سەرای ئازادی" ناسرابوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە