هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانیان لەبارەی بودجە دەستپێکردەوە

هەولێر و بەغدا دانوستاندنەکانیان لەبارەی بودجە دەستپێدەکەنەوە

08-09-2020

20:41

گوتەبێژی کازمی: دەستوور دەبێتە بنەمای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا

کۆبوونەوەی مستەفا کازمی و شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا. وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
 
گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، حکومەتی عێراق بەرپرسیارە بەرامبەر هاووڵاتییانی کورد، بەڵام بۆ بابەتی رێککەوتن لەسەر مووچە داوادەکات هەرێمی کوردستان پابەندی دەستوور، پرسی نەوت و داهاتی دەروازە سنوورییەکان بێت و دەڵێت "لە رێککەوتنی ئەمجارەدا دەستوور بنەما دەبێت". 
 
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئابی 2020 کۆنگرەی رۆژنامەڤانیی هەفتانەی سازکرد، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەوڵەکانی هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەسەر بودجەی گشتی و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، رێککەوتنی ئەم دواییانە لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە و گوتیشی "بەندەکانی ئەو رێککەوتنە و ئەنجامەکەی ئەوەیە، کە دەوڵەت لە بەرامبەر هاووڵاتییانی کورد بەرپرسیارە".
 
هەر لەبارەی ئەو رێککەوتنەی مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی، مەلا تەڵاڵ گوتی "کاتێک حکومەت پارەی ناردووە، هەستیکردووە کە هاووڵاتییانی کوردستان پێویستیان بەو پارەیە، بەپێی ئەو رێککەوتنە حکومەت پێویستبووە ئەو پارەیە بنێرێت".
 
گوتەبێژی کازمی باسی لە بەند و مەرجەکانی ئەو رێککەوتنە کرد و گوتی "ئەو رێککەوتنە بەند و مەرجی تێدایە و دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێن و بەندەکانی رێککەوتنەکە و دەستوور بێت، پابەندبێت بە بابەتی نەوت و داهاتی دیکە، لەوانەش دەروازەکان، ئەمە رێککەوتنێکی قۆناخییە تاوەکو بودجەی 2021 پەسند دەکرێت، ئەو رێککەوتنە بۆ بودجەی داهاتوو دەگوازرێتەوە و بە دیالۆگ و گفتوگۆ و پەیوەندیی بەردەوام چارەسەر دەکرێت".
 
شاندی هەرێمی کوردستان ئێستا بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسی مووچە و بودجە. لەوبارەیەوە مەلا تەڵاڵ جەختیکردەوە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێککەوتوون گفتوگۆکان بەردەوام بێت "بۆئەوەی هەموو ئاستەنگییەکان چارەسەربکرێن و هەردوولا پابەندی پابەندبوونە دەستوورییەکانیان بن و دەستوور دەبێتە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنە".
 
هەر ئەمڕۆ لە بەغدا مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی کۆبووەوە. بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، کازمی لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیکردووەتەوە لە هاوئاهەنگی تەواو لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارە جیاوازەکاندا. هەروەها تاوتوێی ئەو ئاڵنگارییانە کراوە کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
 
ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران سەردانی بەغدای کرد و یەكەم كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو. 
 
سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەپاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی عێراق لەبارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان بە‌ڕێوە‌چوو، بە‌تایبە‌تی پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان و چۆنێتی جێگیركردنیان لە‌ پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021. 
 
گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی؛ نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان. چاوەڕوان دەكرێت ئەم لیژنانە ئەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌‌كانی دەستووری عێراق بخەنە بەردەستی شاندی باڵای هەردوولا بۆ ئە‌وە‌ی رێككە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بكرێت.
 
سەمیر هەورامی دەڵێت: "حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی عێراق سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نانە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان".
 
زیاتر بخوێنەوە

13:36

شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا لەبارەی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد

کۆبوونەوەی شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا و یەكەم كۆبوونەوەشیان لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی فیدراڵ بە سەرۆكایەتی عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی و جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێوەچوو. 
 
سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لەپاش گەیشتنیان بۆ بەغدا، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكەم كۆبوونەوەی فراوانی هەردوو وەفدی حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵ لە بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان، بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی کوردستان و چۆنییە‌تی جێگیركردنیان لە‌ پرۆژە‌یاسای بودجە‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2021 بە‌ڕێوە‌چوو.
 
گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی ھەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەش دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لیژنەی تایبەتمەند و لاوەكی دروست بكرێن بۆ چڕكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی پرسەكانی؛ نەوت و گاز، شایستە داراییەكان، كارەبا، دەروازە سنوورییەكان و قەرزەكان.
 
دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت ئەم لیژنانە سەرەنجامی بەدواداچوون و گفتوگۆكانیان لەبەر رۆشنایی بڕگە و ماددە‌‌كانی دەستوری عێراق بخەنە بەردەستی وەفدی باڵای هەردوولا بۆ ئە‌وە‌ی رێككە‌وتنیان لە‌بارە‌وە‌ بكرێت.
 
 ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ حكومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داھاتی نە‌وتی و نا نە‌وتی و داھاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان.
زیاتر بخوێنەوە

09:28

هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانیان لەبارەی بودجە دەستپێکردەوە

کۆبوونەوەی شانی هەولێر و بەغدا
کۆبوونەوەی شانی هەولێر و بەغدا
رووداو دیجیتاڵ

شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی، ‏جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجوومە‌نی وە‌زیرانی هەرێمی كوردستان، گە‌یشتە‌ ‏بە‌غدا.‏
 
سە‌میر هە‌ورامی، گوتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی حكومە‌تی هەرێمی ‏كوردستان بە‌ تۆڕی میدیایی رووداوی ر‌ایگە‌یاند ئامانجی سەردانی شاندەكەی ‏حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان، بە‌ردە‌وامیدانە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كانی نێوان ‏هە‌رێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق ‌و گوتیشی "گفتوگۆكان لە‌بارە‌ی ‏كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان دەبێت بە‌تایبە‌ت پرسی شایستە‌ داراییە‌كانی ‏هە‌رێمی كوردستان و چۆنییە‌تی جێگیر كردنیان لە‌ پرۆژە‌ یاسای بودجە‌ی ‏گشتی عێراق بۆ ساڵی2021".‏
 
گوتەبێژەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەختی ‏لەوە كردەوە حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان ئامادە‌یی دە‌ربڕیوە‌ بۆ ‏رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ حكومە‌تی فیدراڵی سە‌بارە‌ت بە‌ پرسی داهاتی نە‌وتی و ‏نا نە‌وتی و داهاتی دە‌روازە‌ سنوورییە‌كان ‌و گوتیشی "هە‌ر ئە‌مڕۆ ‏كۆبوونە‌وە‌كان دە‌ستپێدە‌كە‌ن و چە‌ند لیژنە‌یە‌كی لاوە‌كیش پێكهێنراوون ‏بۆ ئە‌وە‌ی لە‌سەر وردە‌كاری یاسایی بابە‌تە‌كان گفتوگۆ بكەن و ‏دە‌رچە‌یە‌كی هاوبە‌ش دیاری بكە‌ن بۆ گرفتە‌كان". ‏
 
تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی فەرمی لەنێوان هەولێر و بەغدا نەکراوە، بەڵام باسی چەند سیناریۆیەک بۆ رێککەوتن دەکرێت.
 
شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئاراستیەیەك  هەیە كە ئیدی بۆ پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی عێراق، واز لە رێژەی سەدی بهێنرێت، چونكە بەغدا هیچ كاتێك پابەندی ئەوە نەبووە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەو رێژەی خۆی دیاریدەكات بە تەواوەتی بدات.
 
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەش دەدات، بەپێی رێژەی دانیشتووانی عێراق بێت دەبێت پشكی هەرێمی كوردستان نزیكەی 15% بودجەی عێراق بێت، بەڵام بەغدا پابەندی ئەوە نابێت، هیچ كاتێك ئەو رێژەیەی لە بودجە بە تەواوەتی نەناردووە، بۆیە رێككەوتن لەسەر بڕێك پارە دەكرێت نەك رێژەی سەدی.
 
پێشتر بەغدا ‌و هەولێر لەسەر ئەوە رێككەوتن تاوەكو پەسەندكردنی پرۆژە ‏یاسای بودجەی 2021ی عێراق، بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی ‏كوردستان بنێرێت ‌و هەرێمی كوردستانیش 50% داهاتی خاڵە ‏سنوورییەكان رادەستی بەغدا بكات.‏ بەڵام گفتوگۆکانی داهاتووی نێوان هەردوولا بۆ بودجەی ساڵی 2021 و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لەو بودجەدا بەر لە ناردنی بۆ پەرلەمان.

 

زیاتر بخوێنەوە