رووفاتی 11 کەس لە شنگال دەدۆزرێنەوە

08-06-2021
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پۆلیسی شنگال بە هاوئاهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی پزیشکی داد لە پارێزگای موسڵ رووفاتی 11 کەسیان لە چەند ناوچەیکی جیاوازی شنگال دۆزییەوە و بەمەبەستی پشکنینی بۆماوەیی رەوانەی بەغدایان کردن.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری رووداو کەوتوون، بەشێکی زۆری رووفاتەکان ژن و منداڵ بوون، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ناسنامەیان یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە بەشێک بن لەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە داعش لە دوای داگیرکردنی شنگال لە ئابی 2014 کوشتنی. 
 
تاوەکو ئێستا 85 گۆڕی بە کۆمەڵ لە شنگال دۆزراونەتەوە. لە شوباتی ئەمساڵ رووفاتی 104 کوردی ئێزدی لە بەغدا پشکنینی دی ئێن ئەییان بۆ کرا، لە رێوڕەسمێکی فەرمی و فراوان لە گوندی کۆچۆ بە خاکسپێردران.
 
رووفاتەکان لەو شوێنە بەخاکسپێردران کە پێش ساڵی 2014 شوێنی ئاهەنگگێڕان بوو. لە هێرشەکەی داعش خەڵکی گوندی کۆچۆ زۆریان لێ کوژران و رفێنران. پشکنینی دی ئێن ئەی-یان بۆ کراوە و سەرجەمیان ناسراونەتەوە و خەڵکی گوندی کۆچۆن، بەڵام لە شوێنی جیاواز لە گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.