توێژینەوە نوێیەکان: مەترسیی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بووە

08-04-2025
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
وێنەیەک کە کاریگەریی کەمبارانیی پێوە دیارە. وێنە: رووداو
وێنەیەک کە کاریگەریی کەمبارانیی پێوە دیارە. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە کەشێکی هەوراویی وشک و بێ بارانیی هەولێری پایتەختدا، باسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت. د. هونەر چەندین توێژینەوەی جیاوازی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا کردووە، ئەمجارە بە هاوبەشیی چوار کەسی دیکە توێژینەوەیان لەسەر وشکەساڵی و بڕی بارانی پارێزگای سلێمانی کردووە، کە بەراوردی نێوان ساڵانی 1981 تاوەکو 2023یه.
 
د. هونەر عەبدوڵڵا، توێژەر و مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "ماوەی یەکەم رێژەکەی 657 ملـلیمەتر بووە. ماوەی دووەم، واتە 20 ساڵی دووەم، کارەساتەکە لێرەیە کە لە 657 ملـلیمەترەوە دابەزیوە بۆ 607 ملـلیمەتر. بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا دوو میکانیزم هەن، یەکێکیان کەمکردنەوەی ئاسەوار و دووەمیان خۆگونجاندنە."
 
توێژینەوەکەی د. هونەر یەکێک لەو 57 توێژینەوەیە کە لە "یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا، ئاستەنگەکان و چارەسەرەکان" قسەی لەسەر دەکرێت. کۆنفرانسەکە زانکۆی سەلاحەدین رێکیخستووە و بە 14 پانێڵ گفتوگۆی توێژینەوەکان دەکەن.
 
د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەڵێت، "زیاتر لە 29 زانکۆی ناوخۆیی و دەرەوە بەشدارن. 73 توێژینەوە پێشکێش کران و 57یان هەڵبژێردران. ئامانج لەو کۆنفرانسە ئەوەیە کە بەرچاوڕوونییەک بدەنە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان."
 
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ دەڵێت، "لایەنێک بەپێی تایبەتمەندیی خۆی دەتوانێت کاری جیددیی لەسەر بکات، بۆئەوەی بتوانین رێگری بکەین لە تەشەنەسەندنی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر خاک و ئاو، تەندروستی، کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی و کەشوهەوامان."
 
بارانی ئەم ساڵ بەراورد بە پار تاوەکو ئەم مانگە زۆر کەمترە، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر 78%، سلێمانی 46%، دهۆک 83%، هەڵەبجە 42% و لە کەرکووکیش 45% لە پار کەمتر باریوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئامێرێکی ئەی تی ئێم. وێنە: رووداو

کارەکانی پڕۆژەی 'هەژماری من' بەمنزیکانە لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

پڕۆژەی 'هەژماری من' وەرگرتنی مووچەی ئاسان کردووە و 750 هەزار کەس تۆمار کراون. خەڵک بەگشتی پێیان باشە، بەڵام داوای گەرەنتی دەکەن، کارەکانی پڕۆژەکەش لە سلێمانی بڕیارە بەمزووانە دەستپێبکاتەوە